وەزارەتى کشتوکاڵ هاوردەکردنى تەماتە قەدەغە دەکات

کوردستان

22/08/2019‌ 752 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دواى نیگەرانى بەشێک لە جوتیارانى ناوچە جیاوازەکانى هەرێم وەزارەتى کشتوکاڵ هاوردەکردنى تەماتە قەدەغە دەکات.

لە بریارێکدا وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى هەرێم بریاریدا کە هاوردەکردنى تەماتە لە وڵاتانى دراوسێوە قەدەغە بکات، ئەوەش بەمەبەستى ساغکردنەوەى بەرهەمى ناوخۆ.

بەپێى بڕیارەکە قەدەغە کردنى تەماتە لە یەکى ئەیلولەوە دەست پێدەکات، بەڵام کاتەکەى دیارى نەکراوە.

لەچەند رۆژى رابردوو چەند جوتیارێک لە سنورى پارێزگاى دهۆک بەرهەمەکانیان فڕێ دەدەن و نیگەرانى خۆیان لە ساغ نەبوونەوەى بەرهەمکانیان دەردەبڕن.
س.هـ