لەئەگەری نەمانی دەریاو زەریاكان زەوی چی بەسەر دێت

هەمەڕەنگ

24/08/2019‌ 746 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەو ڕووبەرە گەورەی دەریاو زەریاكان، كە رووی زەویان داپۆشیوە نەك تەنیا پاڵپشتێكی گەورەن ژیان، وەك بزوێنەرێكی وان، كە هەسارەكامان بە چاكی دەهێڵێنەوە.

ئەگەر لە بۆشایی ئاسمانەوە تەماشای هەسارەكەمان بكەین، دەبینین شین و سپی باوەو ڕەشی تێكەڵە، كە بڕێكی زۆری ڕەنگی زەوی بەهۆی بڕی ئەو ئاوەوەیە لەدەریاو زەریاكان هەیە.

دەریاو زەریاكان بۆ سوڕی ئاوی هەسارەكە باشە، كە كەشوهەوا رێكدەخەن، كە بەنەمانیان كەشوهەوای زەوی بەتەواوی تێك دەچێت‌و ئەو رەنگە شینەشی نامێنێت ئێستا هەیەتی.

هەروەها بەنەمانی دەریاو زەریاكان زیندەوەرەكان، بەتایبەتی ئەوانەی لەئاوەكاندا دەژین، بۆگەن دەكەن، لەگەڵ ئەوەش ڕێژەی ئۆكسجینیش كەمدەبێتەوە، بەو هۆیەشەوە زۆر بەزەحمەت مرۆڤ دەتوانێت هەناسە هەڵمژێت.

ئەو هەورانەی ئاسمانیشیان داپۆشیوە بەنەمانی دەریاو زەریاكان بوونیان نامێنێت و وا دەكات خۆر ڕاستەوخۆ لە زەوی بدات و پلەی گەرمی بەرزببێتەوە.

وشكبوونەوەی ڕووەكەكانیش یەكێكی دیكەیە لە نیشانەكان‌و بەنەمانی دەریاو زەریاكان ئاگری گەورە لەسەر زەوی دەكەوێتەوە.

بەبێ بوونی ئاوی پێویست هەموو لایەنەكانی مانەوەی مرۆڤ بە خێرایی لەناو دەچن و دیارنامێنن، بە واتایەكی دیكە ، هەسارەكە ژیانی لەسەر ناكرێت.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل