مۆبایلی HUAWEI P30 Pro ‎ باشترینی مۆبایلە زیرەكەكانە

هەمەڕەنگ

25/08/2019‌ 579 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی روانگەی ئەوروپی بۆ ڤیدیۆو وێنە، بۆ ساڵی "2019-2020" مۆبایلی HUAWEI P30 Pro ‎ باشترین مۆبایلی جیهانە، كە كۆمپانیای "هواوی" چینی دروستیكردووە.

ئەو مۆبایلە خەڵاتی EISA، روانگە ئەوروپییەكەی لەنێوان 55 كۆمپانیای جیهانی بردووەتەوە، وەك باشترین مۆبایلی جیهان.

هەر بەپێی روانگەكە مۆبایلەكە بە بەرزترین تەكنەلۆژیای مۆبایلە زیرەكان دروستكراوە، بۆیە وەك باشترین مۆبایل دەستنیشانكراوە.

ساڵی سێیەمە لەسەر یەك مۆبایلەكانی جۆری HUAWEIP30 Pro كۆمپانیای هواوی وەك باشرین مۆبایلی جیهان دەستنیشان دەكرێت.

هـ ـ ح