هەشت ئاماژە لەگەلەستێرەیەكی ترەوە ئاراستەی زەوی كراون

هەمەڕەنگ

26/08/2019‌ 1127 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایان باسیان لەوە كردووە، كە چەند جارێك گەلەستێرەیەكی ترەوە چەند ئاماژەیەك بۆ زەوی نێرداون، بەڵام هێشتا نازانن سەرچاوەكەی لەكوێوە بووە.

بەگوێرەی رۆژنامەی "ئیندپیندت"ی بەریتانی، زاناكان جەختیانكردووەتەوە، ئەو ئاماژانەیان لەڕێگای تەلیسكۆبەوە بەدەست گەیشتووە، كە بریتی بووە لە هەشت تەقینەوەی رادیۆیی خێرا.

تەقینەوەی رادیۆیی خێرا دیاردەیەكی گەردوونی بنەڕەت نەزانراوە، وەك ترپە، یان وەك ئاماژەیەكی رادیۆیی تێپەڕ خۆی دەردەخات، تەنیا لەچەند بەشێكی چركەیەك بەردەوام دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا وزەیەكی بەرز بەرهەم دەهێنێت.

ئەو هەشت تەقینەوەیەی، كە پێش چەند رۆژێك ئاشكرا كراون، لە دوورییەكی نزیك لەزەوییەوە بوون، ئەوەش دەرفەتی ئەوە بۆ زانایان دەرەخسێنێت سەرچاوەكەی و هۆكاری درووستبوونی دیاری بكەن.

زاناكان باسیان لەوە كردووە، كە ئەگەری هەیە ئەو تەقینەوانە سەرچاوەكەی لەیەكێك لەو گەلەستێرانەوە بێت هاوسێی گەلەستێرەی ڕێگای كاكێشان بێت، كە كۆمەڵەی خۆری خۆمان سەر بەو گەلەستێرەیە.

ئەو تەقینەوانە لەڕێگای تەلەسكۆبی "تاقیكردنەوەی كەنەدی بۆ پێوانی چڕی هایدرۆجین" بینراون، ئەویش تەلسكۆبێكە زاناكان بەمەبەستی دۆزینەوەی وزەی تاریك و تەقینەوەی رادیۆیی خێرا و نادیار، كە لە گەلەستێرەكانی ترەوە دێت پەرەیان پێداوە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی