پاشەكشەی هەژموونی سونە لەبەرانبەر هەژموونی شیعە

جیهان

29/08/2019‌ 1051 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەبەرانبەر فراوانخوازی ڕەووتی شیعەگەری لە ناوچەكەدا، ڕەوتی سونەكان پاشەكشەی كردووە، ئەمەش لەوكاەی كۆماری ئیسلامی ئێران دروست بووە و دروشمی هەناردەكردنی شۆرشی بەرزكردووەتەوە.

ئێران بە سوود وەرگرتن لە شەڕ و جەنگەكانی ناوچەكە، هەژموونی خۆی لە ناچەكانی جیهانی عەرەبی فراوان كردووە وەك لوبنان و عێراق و یەمەن و سوریا.

ئێران ئامرازی شیعەری خستووەتەگەڕ بۆ فراوانكردنی هەژ‌موونی خۆی بەسەر ناوچەكەدا، پشتیوانی دامەزراندنی بزووتنەوەو حیزبی شیعەگەری كردووە و گەیاندونییە دەسەڵاتو ئێستشا پاشكۆی خۆنی لەو وڵاتانەی لەسەرەوە باسكران.

ئێران پشتیوان لە بزووتنەوە چەكدارەكانی سعودییە و بەحرێنیش كردووە، ئامارە خۆرئاواییەكانیش دەڵێن ئێستا شیعەكان لە بەحرەین لە سونەكان زیاترن.

هەروەها ئێران دروشمی دژایەتی ئیسرائیلیش بەرزكردەوە، بۆ ئەم مەبەستەش فەیلەقی قودسی سەربازی دامەزراند، كە كردەی سەربازی لە دەرەوەی ئێران بۆ ئەنجام بدات.

لەگەڵ ئەمانەی سەرەوەشدا، كەچی هیچ جەنگێك لە نێوان ئیسرائیل و ئێراندا ڕووینەدا، بەڵكو تاران لە ڕێگەی باڵەكانی لە لوبنان شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل دەكات‌و پشتیوانی لە بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی و حەماسیش دەكات لە فەڵەستین و بە چەك و پارە لە پشتیانە.

ئێران ئامرازی دیكەی وەك میدیا و فێركردن و پیسەسازیشی خستنەكار بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی، توانیشی بگاتە جۆرێك لە بەسبوونی خودی (ئیكتفا زاتی) ، لە ڕووی پیشەسازیش بەرەوپێشەوە چووە و بە تایبەتیش بواری سەربازی و چوونە ناو جیهانی ئەتۆمییەوە.

لە كێبڕكێی نێوان ئێرانی شیعەگەر و سعودیەی سونەمەزەبدا، لەوانە بوو سەركەوتن و تای تەرازووەكە بەلای سعودییەدا شكابایەوە، ئەمەش بە هۆی دەرامەتە نەوتییە زۆرەكانی ڕیاز و سزا سەپینراوەكانش سەر ئێران، بەڵام ئەمە ڕووینەدا.

لەوەتەی محەمەد بن سەلمانی جینشینیش هاتووەتە سەركار لەساڵی 2017 وە ، هەژموونی سعودییە لە ناوچە عەرەبییەكان داویە لەكەمی، ئەنجوومەنی هاریكاری كەنداویش درزو كەلێنی تێكەوتووە،‌ دوای ئەوەی گەمارۆیان بەسەر قەتەردا سەپاند، ئیدارەی ئەمریكاش گلەیی‌و گازندەی زۆریان لەڕژێمی سعودییە هەیە.

سعودییە سەركەوتوو نەبوو لەسەركردایەتیكردنی عەرەبە سونەكان، پشتیوانی ئەمریكا بوون بۆ داگیركردنی عێراق و هاوكێشەكەش لەبەرژەوەندی ئێران تەواو بوو، سونە عێراقییەكانیش، كە ڕیاز پشتیوانیكردن سەركەوتوو نەبوون لەوەی حوكمڕانی عێراق بگرنەدەست.

سعودییە و ئیمارات لە یەمەنیش سەركەوتوو نەبوون و دەستتێوەردانیان لە كاروباری ئەو وڵاتە زەرەر و زیانێكی مرۆیی و ماددی زۆری لێكەوتەوە، لەم دوایانەش ئەبوزەبی لەیەمەن كشایەوە و ڕیازی بە تەنیا لە زەلكاوی یەمەندا جێهێشت، ئێستاش سعودییە لە ‌ژێر بەزەیی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان حوسییەكان و موشەكە بالیستییەكانیاندایە.

سعودییە و ئیماڕات لەگەڵ بەهاری عەرەبی بوون و دیموكراسییە ساواكەی میسرییان لەگۆڕنا بە پشتیوانیكردنیان لە هەڵگەڕانەوە سەربازییەكەی ساڵی 2013  بە پاساوی خستنی ئیخوانەكان، پشتیوانی لیوا حەفتەریان كرد لە لیبیا و ئەو ووڵاتەشیان كردە گۆڕەپانی جەنگ.

هاوكات سعودییە دەستی لە كاروباری سوریاش وەردا و پشتگیری چەند لایەنێكی كرد و لەوێش لە بەرامبەر ئێران ڕاوەستا، لەوێش سەركەوتوو نەبوو، ئێستشا هەموونی ئێرانی سوریای داپۆشیووە و میلیشیا ئێرانییەكان زاڵن بەسەر ئەو ووڵاتەدا.

لە لوبنانیش هاوپەیمانە سونییەكانی سعودیە وەك ڕەووتی موستەقبەل و هاوپەیمانەكانی سەركەوتوو نەبوون لە بەرامبەر ڕەووتی شیعە و هاوپەیمانەكانیان.

دژایەتی سعودیە‌ و ئیماڕات بۆ ئیسلامی سیاسی لە ناوچەكە هەژموونی سونەكانی لاوازتر كرد و لە بەرژەوەندی ئێران شكایەوه.

توندكردنی دەیەها بانگخوازی ئیسلامی لە بەندیخانەكان لە لایەن ڕیازە لە شەقامی سونیدا كاردانەوەی خراپی لێكەوتەوە.

كوشتنی خاشقچی و لۆمە و گازندە و هەڵوێستی توندی ئیدارەكەی تڕەمپ بەرامبەر محەمەد بن سەلمان و شانشینی سعودیە، كاریگەرییەكی نەر‌ێنی هەبوو سەبارەت بە ئابڕوومەندی و پێگەی شانشینەكە لە ناوچەكە، بە تایبەتیش كە تڕەمپ ووتی ئەگەر ئەوان نەبن شانشینەكە بوونی نابێت و خۆی پێ ناپارێزرێت، لە كاتێكدا ئێران سەرباری سزاكان بە ووتارێكی كێبڕكێكاری لە بەرامبەر واشنتۆن ڕاوەستاوە.

سەرچاوە: خەلیج ئۆنلاین 
وەرگێران: لوقمان حاجی قادر