بەهۆی قەرزی زۆرەوە هەڕەی بڕینی كارەبا لەكۆشكی سەرۆكایەتی پاكستان دەكرێت

هەمەڕەنگ

31/08/2019‌ 389 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان ئاشكرایان كرد، لەكۆشكی سەرۆكایەتی پاكستان زەنگی بڕینی كارەبا لێدراوە.

سەرچاوەكان ئاشكراشیانكرد، بەهۆی هەڕەشەی بڕینی كارەبا زەنگەكە لێدواوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی كۆشكەكە بە بڕێكی زۆر قەرزاری كارەبایە.

پێشتر دامەزارەوەی كارەبای پاكستان سكرتارییەتی كۆشكەكەی ئاگاداركردووەتەوە، كە ئەگەر ئەو قەرزە نەدەوە، ئەوە كارەباكەیان دەبڕن.

كۆشكی سەرۆكایەتی پاسكستان دەكەوێت سلام ئابادی پاكستان، كە سەرۆك وەزیری ئەو وڵاتە عمران خان‌و خانەوادەكەی تێدا دەژین.

سەرچاوەكان ئاشكراشیان كردووە، لەبەرانبەر ئاگاداركردنەوەكە سكرتارییەتی كۆشكی سەرۆكایەتی بڕی 25 هەزار دۆلاری وەك قەرز داوە بە دامەزراوەی كارەبا بۆ ئەوەی هەڕەشەی بڕینەكە جێبەجێنەكەن.

هـ ـ ح