وەك قوربانی پێشكەشی خواكان كراون.. دۆزینەوەی ئێسك و پروسكی ٢٢٧ منداڵ

هەمەڕەنگ

31/08/2019‌ 831 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانا شوێنەوارناسەكان لە وڵاتی پیرۆ گۆرێكی بەكۆمەڵیان دۆزیەوتەوە، كە پاشماوەی ٢٢٧ منداڵی تێدایەو 500 ساڵ پێش ئیستا پیاوانی ئاینی لەشارستانییەتی چیمۆ لە رێورەسمێكی ئاینیدا وەك قوربانی پێشكەشی خواكانیان كردوون  تا لە كارەساتی سروشتی بیانپاریزێت .

بەگوێرەی رۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی، ئێسك و پروسكی ئەو منداڵانە لە شارۆچكەی كەناریی هوانشاكۆ  لەباكووری پیرۆ دۆزراونەتەوە، كە گومان دەكرێت جێگاكە گەورەترین شوێنی پێشكەشكردنی قوربانی بێت لەجیهاندا تا ئێستا .

فیرین كاستیلۆ ، سەرۆكی تیمی شوێنەوارناسییەكە دەڵێت: تەمەنی منداڵەكان لەنێوان ٤ بۆ ١٤ ساڵیدان و بەشێوەیەكی دڕندانە كراونەتە قوربانی، گومانیش دەكرێت ژمارەیەكی زۆرترین ئێسك و پروسكی ئەو منداڵانە لە جێگاكە بن، كە كراونەتە قوربانی .

لێكۆڵەران دەڵێن: كاتێك منداڵەكان كراونەتە قوربانی  لەبەرانبەر دەریا دانراون، وەك هەوڵێك بۆ راگرتنی دیاردەی سرووشتی "نینۆ" ، ئەویش كاتێك روودەدات لەناكاو پلەی گەرمی ئاوی زەریاكان بەرز دەبێتەوە .

دیاردەی نینۆ كاریگەری لەسەر چالاكی راوكردن دەبێت و گۆرانكارییەكی لەناكاو لە كەشوهەوادا دروست دەكات ، ئەوەش وای لە خەڵكی ناوچەكە كردووە هەوڵ بدەن لەڕێگای قوربانیكردنەوە خواكان كاریگەرییەكانی دیاردەكە كەمبكەنەوە.

شارستانێتی چیمۆ كەناراوەكانی پیرۆ و ئیكوادۆری گرتووەتەوە، بەڵام ساڵی ١٤٧٥ بەهۆی دەستگرتنی شارستانی ئینكا بەسەریدا كۆتایی هاتووە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی