هێرشی ئەمریكا بۆ سەر هاوپەیمانییەكەی روسیاو توركیا لەسوریا

جیهان

03/09/2019‌ 5292 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
"ئەمریكا هێرشی كردە‌ سەر هاوڕیەتی روسیا و توركیا لەسوریا"، بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (فزغلیاد) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە، دەربارەی ئەو شوێنانەی ئەگەر هەیە ئەمریكا بیانكاتە ئامانج لە ئیدلب.

بەپێی راپۆرتەكە، هێزی ئاسمانی ئەمریكا هێرشی كردە سەر پارێزگای ئیدلب دوای رۆژێك لەراگەیاندنی سوپای سوریا بە ڕاگرتنی شەڕ لەپێناو دەرچوونی مەدەنییەكاندا، هێرشەكە قوربانی زۆری لێكەوتەوەو وێرانكاریەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

وەزارەتی بەرگری روسیا لەو بارەوە رایگەیاندووە، هێرشەكەی ئەمریكا وەستاندنی شەڕی لەلایەن رژێمی سوریاوە خستووەتە بەر مەترسی و لە هەندێك بەرەشدا بێ هیوایی هێناوەتە ئاراوە، واشنتۆنیش لای خۆیەوە دووپاتیكردووەتەوە ئامانجەكە ئاراستەی گروپێكی تیرۆریستی كردووە.

لەو بارەوە ئەندامی لیژنەی بەرگری لە ئەنجوومەنی ئیتحادیدا فرانتس كلینتسیفتیچ، بەگۆڤارەكەی راگەیاندووە، كە پێشێلكاری لە رێككەوتنەكاندا كراوە و بیرۆكەی راست پشتگوێ خراوەو ئەمریكا ئیستفزازی بەرانبەر دەكات بەرێگەدان بەخۆی و دەستكراوەییەكانی، ئەمەش بەربەستی قورس دروست دەكات لەناوچەكەدا، ئەمریكا ئێمەو توركیای پشتگوێ خستووە.

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، قورسە پێشبینی لێكەوتەكان بكەین، هەڵوێستەكە رەنگە بە جۆرەها رێگەی جیاواز پەرە بسێنێ، چونكە ناوەندیی كاریگەری زۆر هەیە و تایبەتمەندی رۆژهەڵاتی هەیە، دیبلۆماسیەكان و سەربازییەكان دەیانەوێت زۆر شتی دژبەیەك یەكلابكەنەوە. بەڵام من بە دووری نازانم دۆخەكە جیاوازی بێنێتە ئاراوەو كۆتایی بە ئاگر بەست بینێت. 

باسی لەوەش كردووە، كە ئەمە زیان بە هەموو لایەك دەگەیەنێت و زۆر مەترسیدارە، بەڵام ئەمریكا دەیەوێ ئەمە لە رێگەی ئیستفزازەوە بكات.

بەگوێرەی قسەی ئەو، لە پشت رووكەشی جەنگەكەیەوە دژی تیرۆریستان، ئەمریكا ئامانجی جیاواز دەشارێتەوە، ئەوان بە نهێنی بەردەوامن بۆ رزگاركردنی ئەو گروپانەی، كە خۆی دروستی كردون و شەرپەرشتیان دەكات، ئەوانە وەك رەگەزێك بەكاردەهێنێ بۆ تێكدانی ئارامی لە سوریا و ئامادەكردنی دۆخێك بۆ ئەوەی ئەسەد لە دەسەڵات دوور بخاتەوە، نەوەك بە گۆڕینی حكومەتی ئێستا بە رێگەیەكی دیموكراتی.

دەربارەی ئەمە، پرۆفیسۆری یاردەدەر لە زانستە سیاسییەكانی زانكۆیی داریی سەر بە حكومەتی سوریا غیفورغ میرزایان نوسیویەتی: ئامانجی راستەقینە لە هێرشەكەی ئیدلب نانەوەی ناكۆكییە لە نێوان روسیا و توركیا، ئەوان بە شێوەیەك لە یەكتری نزیكن ئەمریكای نیگەران كردووە. 

هەروەها نووسیویەتی: چارەسەری نمونەییش بەلای ئەمریكاوە چارەسەرێكی مامناوەند نییە لەگەڵ ئەنقەرەو مۆسكۆ، بەڵكو رێكخستنی ئیستفزازە بە شێوەیەك هەریەك لە روسیا و توركیا بخاتە دوو چاڵی جیاوازەوە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا