هیچ بۆماوییەك لەمرۆڤدا پەیوەندی بە "هاوڕەگەزبازییەوە" نییە

هەمەڕەنگ

04/09/2019‌ 836 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی زانستی لە وڵاتی بەریتانیا زانیاری لە بانكی بۆمایەوە زانیارییەكان كۆكردووەتەوە، ئەوەش دەربارەی بۆماوەییە جیاوازەكان و پەیوەندی سۆزداری نێوان هاوڕەگەزەكان.

توێژەرەوان لێكۆڵینەوەكەیان لەسەر دروستبوونی بۆماویەیی كرد، ئەمەش دەریخست هیچ ڕێژەیەكی سروشتی تایبەتی بۆماوەیی كاری نەكردووتە سەر بوون بە هاوڕەگەزباز. 

بۆ توێژینەوەكە ٤٠٩ هەزار كەس ناوی خۆیان نووسی بۆ بەشداریكردن و ٦٨ هەزار كەسیش بە هەمانشێوە لەڕیگەی كۆمپانیای تایبەت بە بۆماوەیی خۆیان ناونووس كرد.

بەشداربووان پرسیاریان لێ كرا، كە ئایا هاوەڵی هەمان ڕەگەزی خۆیان یاخود هاوەڵی ڕەگەزی بەرانبەریان هەیە؟

پێنج بۆماوییەی جۆراوجۆری تایبەت دەركەوتن، كە پەیوەندی بە هەڵسوكەوتی هاو رەگەزەكەوە هەیەو  یەك دانەش پەیوەندی بە بۆماوییی دەرچەی ڕێڕەوی بوونەوە و ئەوانەی دیكەش پەیوەندیان بە هۆرمۆنی سێكسەوە هەیە.

بەڵام هەموویان بەیەكەوە لە٪١ی بە هەڵسوكەوتی هاوڕەگەزەكانیان دیاری كرد. 

ئەم هەمەجۆرییە و سروشتەی بۆماوەیی لەناو جەستەماندا دەبێت پاڵپشتی لەوە بكات، كە نابێت هەستی ڕەگەز بازی پەرەپێبدرێت ، ئەم بە دڵنیایەوە ئەمە هەموو كەس پێی خۆش نییە، كە ئەم پرسە  بوروژنێت.

دەیڤد كورین پۆرفیسۆر لە پەیمانگای تایبەت بە بۆماوەیی و زانكۆ لە لەندەن، دەڵێت: لێكۆڵینەوەكە دەریدەخات هیچ شتێك نییە بەناوی بۆماوی "گەی" یاخود ڕەگەزبازییەوە.

هەروەها هیچ هەمەجۆری بۆماوەیی لە خەڵكدا نییە، كە كاریگەری لە ئارەستەكردنی سێكسی هەبێت.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل