ژماره‌ ته‌له‌فۆنی 419 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری فه‌یسبووك ئاشكرابوو

sharpress.net

448 جار خوێندراوه‌ته‌وه

06/09/2019‌

شارپرێس:
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ژماره‌ ته‌له‌فۆنی 419 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری فه‌یسبووك، كۆمپانیای فه‌یسبووك سزای ماددی گه‌وره‌ درا.

دوای ئه‌وه‌ی پابه‌ند نه‌بوو به‌ پاراستنی زانیاریی به‌كارهێنه‌رانی و ژماره‌ ته‌له‌فۆنی 419 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر ئاشكرابوو، كۆمپانیای فه‌یسبووك به‌ پێنج ملیار دۆلار سزادرا.

به‌هۆی ئاشكرابوونی ژماره‌ ته‌له‌فۆنی به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك، ئاسان ده‌كرێت ده‌ست به‌زانیارییه‌كانی ئه‌و به‌كارهێنه‌ره‌ بگات، بۆیه‌ كۆمپانیای ناوبراو سزای ماددیی درا.

ماوه‌یه‌كه‌ كۆمپانیای فه‌یسبووك به‌ده‌ست كێشه‌ی ئه‌منی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ندینجار سزادراوه‌.

ڕ. ج







ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved