میسی نامەیەكی ماڵئاوایی ئاراستەی ئیتۆ دەكات

وەرزش

08/09/2019‌ 427 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، نامەیەكی ماڵئایی ئاراستەی ساموێل ئیتۆی كامیرۆنی كردووە، كە ئەوەی دووەم وازهێنانی خۆی لەیاریكردن راگەیاند.

ئیتۆی 38 ساڵ هەفتەی رابردوو وازهێنانی لەیاریكردن راگەیاند، كە یاری بۆ یانەی قەتەری قەتەری دەكرد، كە ئەو یاریزانە ماوەیەك لەگەڵ میسی لەبەرشەلۆنە یاری كردووە.

میسی لەو بارەوە وێنەیەكی خۆی‌و ئیتۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی "ئینستگرام" بڵاویكردووەتەوەو لەسەری نووسیوە وازتهێناوە ئەی ساموێل تۆ لەتەمەنی 40 ساڵیش باشترین بوویت، هیوای سەركەوتن بۆ دەخوازم ئەی ئەفسانە.

ئیتۆو میسی لەساڵی 2004 بۆ 2009 پێكەوە یاریان لەبەرشەلۆنە كردووە، كە لەوەرزی 2008 بۆ 2009 ئەو دوو یاریزانە شەش نازناویان پێكەوە بۆ یانە كەتەلۆنییەكە بردەوە.

هـ ـ ح