شارپرێس:
دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌دانوستانی نێوان یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی و ڤان دایكی به‌رگریكاری ئه‌و یانه‌یه، سه‌ره‌نجام به‌رگریكاره‌كه ڕازیبوو به نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئینگلیزییه‌كه.
ڕۆژنامه‌ی میره‌ر-ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، ڤان دایك گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوڵ تا ساڵی 2025 نوێكرده‌وه، كه پێشتر تا ساڵی 2023 بوو.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕۆژنامه به‌ریتانیا، موچه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌و به‌رگریكاره به‌توانایه له یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ دوای نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی، ده‌گات 200 هه‌زار پاوه‌ند.
ڕ . ج