وڵاتانی رۆژئاوا دەیانەوێت بەشێك لەناوچەی جەمسەری باكوور لە روسیا داببڕن

جیهان

10/09/2019‌ 954 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناونیشانی راپۆرتێكی گۆڤاری (سفوبودنایا پریسا)یە، دەربارەی چاوتێبڕینی وڵاتانی رۆژئاوا لە سەروەت و سامانی جەمسەری باكوور و خستنەناوەوەی چەند وڵاتێك بۆ دووپاتكردنەوەی خاوەندارییەتیان لەو شوێنە دژی مافەكانی روسیا.

بەپێی راپۆرتەكە، توێژینەوەكانی وەزارەتی سروشتی روسیا بۆ فراوانكردنی سنوری روسیا لە ناوچەی جەمسەری باكوور كۆتایی هاتووە. 

لە ساڵی 2015، رووسیا داواكاریەكی ناردووە بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ فراوانكردنی بەشێكی كیشوەری لەجەمسەری باكوور بە رێژەی 1.2 ملیۆن كیلۆمەتری چوارگۆشە.

روسیا بە تەنیا نییە، كە باس لە مافی خۆی دەكات لە جەمسەری باكوور، لە چوارچێوەی پێشبڕكێی جەمسەری باكووردا، روسیا ناچارە بە كۆكردنەوەی بەڵگەنامە بۆ ئەوەی بیسەلمێنی شوێنەكە و سەروەتەكەشی مافی ئەوی بەسەرەوەیە.

لە قسەكرنیدا بۆ گۆڤاری ناوبراو، بەرێوەبەری ناوەندی ئابووری باكوورو جەمسەری باكوور، مامۆستا لە زانكۆی مۆسكۆی حكومی (ئەلیكساندەر بیلیاسوف)، وای دەبینێت روسیا سەركەوتوو دەبێت لە پرسی ئەو شوێنانە بەوەی ئەو خاكە مافی ئەوی بەسەرەوەیە. 

ئەو وتیشی: نوێنەرانی وڵاتانی تریش، كە هاورێی روسیا نین وەك پۆلەندا، دەبێت ئامادەبن لە گروپی كاری سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ چاوخشانەوە بە داواكارییەكەی روسیا، لە ئێستادا بابەتەكە پەیوەست نییە بە تەواوكردنی بەڵگەنامەكان و بەقەدەر ئەوەی كێشەیەكی سیاسی بێت. 

هەروەها وتی: واتە دەكرێت لەبەر هۆكاری سیاسی، نەتەوە یەكگرتووەكان دان بە مافەكانی روسیا نەنێت لە خاكی جەمسەری باكوور؟

یاساكانی بیرۆكراتیەتی نێودەوڵەتی، رێگە بەوە نادات بە روسیا بڵێن (نا) بە شێوەیەكی راستەوخۆ، ئێستا بۆ هەمووان روونە روسیا مافی لەو شوێنانە هەیە، رەنگە پرسەكە بۆ ماوەی چەندین ساڵ دەستی دەستی پێبكرێت، و داوای بەڵگەی زیاتری لێ بكەن. 

هاوكات پێشبینی ئەوە دەكرێت ململانێ دروست بێت لەگەڵ ئەو وڵاتانەی هەمان داوایان لە نەتەوە یەكگرتووەكان كردووە سەبارەت بە جەمسەری باكوور، بەڵام لە دوای روسیا، بە نمرە یەك لەگەڵ دانیمارك و كەنەدا. كاتێك روسیا بەتەنیا بوو لە داواكارییەكەدا و لەماوەیەكی دیاریكراودا و هیچ كێشەیەك سەری هەڵنەدابوو، بەڵام دوای ئەم هەنگاوە داواكاری پێچەوانە هاتە گۆڕێ و بووە مایەی ئاڵۆزكردنی هەڵوێستەكان تا ڕادەیەكی زۆر، لەگەڵ ئەوەی ئەو ناوچانەی روسیا داوایان دەكات بەشێكی گەورە نییە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا

بەپەلە