شارپرێس:
هێزە ئەمنییەکان لەپارێزگای کەرکوک، ئۆپەراسیۆنێکی پێشوەختەو کتوپڕیان دژی پێگەکانی گەندەڵیو تێکدەرانی ئابوریی ئەنجامدا، شارپرێس زانیویهتى، لەو ئۆپەراسیۆنەدا تۆمەتبارێکی دیار کە بەهاوبهشى سەرەکی چەند تۆمەتبارێکی دیكه دادەنرێتو نازناوى (عهرابى بەڵێندەرایەتییەکان)ى ههبوه، دەستگیرکراوه.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بهشارپرێسى وت، "ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای زانیاریی وردی هەواڵگریی بەڕێوەچوە، هێزە ئەمنییەکان هێرشیانکردوەتەسەر ماڵى تۆمەتبار (عەبدوڵڵا ئەلسەیهود) لەناوچەی قادسیەی یەکەم کە لەنێو بازنە بازرگانییەکاندا بەعەرابی بەڵێندەرایەتییەکان ناسراوەو هاوبهشێكى نزیكو سەرەکی تۆمەتباران عەدنان ئەلجەمێلیو حەسان ئەلجەمێلییە.
بهگوێرهى زانیارییەكان، لەکاتی پشکنینی ماڵهكهیدا، دەستگیراوه بەسەر بڕێكى زۆر پارهو زێڕدا، کە پێکهاتون لە(23 ملیار دیناری عێراقیو نۆ کیلۆگرام زێڕ)، لەئێستاشدا تۆمەتبارەکە لەگەڵ سەرجەم پارەو کەلوپەلە دەستبەسەرداگیراوەکاندا، ڕادەستی لایەنە دادوەرییە تایبەتمەندەکان کراون.
ئەمەش بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاساییو سزادانی بهگوێرهى یاسا، هێزە ئەمنییەکانیش جهختیانكردوهتهوه، بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی لەئەرکەکانیان بەردەوامدەبن.
