دیدار لەگەڵ سەرۆکی مۆسادو هەڵاتن لەشوقەیەکی نهێنیی؛ ئیسرائیل چۆن هەوڵیدا ئەحمەدی نەژاد بۆ لای خۆی ڕابکێشێت؟

ڕاپۆرت

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1206 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێی ڕۆژنامەی "نیویۆرکتایمز"، دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل (مۆساد) بۆماوەی چەندین ساڵ کاریکردووە بۆ ڕاکێشانیمەحموود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆک کۆماری پێشوویئێران، وەک سەرچاوەیەکی گرنگی هەواڵگری، بەشێوەیەک ئامانجی سەرەکی ئەم هەوڵانە ئەوە بووەکە لە کاتێکی گونجاودا و لە ڕێگەی پلانێکیگۆڕینی ڕژێمەوە، ئەحمەدی نەژاد وەک ڕێبەرینوێی ئێران دەستنیشان بکرێتەوە.

 
راپۆرتەکە دەڵێت: سەرەتای ئەم پەیوەندییە بۆ ساڵی2024 دەگەڕێتەوە، کاتێک بەرپرسێکی باڵایحکومەتی مەجارستان داوای لە سەرۆکی زانکۆیلودۆڤیکا لە بوداپێست کرد کۆنفرانسێک لەسەرگۆڕانی کەشوهەوا ڕێکبخات و ئەحمەدی نەژاد بۆئەو مەبەستە بانگهێشت بکات.

هەروەک دەڵێت: ئامانجی شاراوەی ئەم بانگهێشتنامەیەڕەخساندنی دەرفەت بووە بۆ ئەنجامدانی دیدارینهێنی لە نێوان سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران و بەرپرسانی هەواڵگری ئیسرائیل. هەر لەو ساڵەدا،دادی بارنیع کە ئەو کات سەرۆکی مۆساد بووە، لەمەجارستان لەگەڵ ئەحمەدی نەژاد کۆبۆتەوە و دواتر مۆساد ئاشکرای کردووە کە توانیویانە پەیوەندییلەگەڵ ناوبراو درووست بکەن.

ئەم هەوڵەی ئیسرائیل وەک وەرچەرخانێکیمێژوویی و سەرسوڕهێنەر دەبینرێت، چونکەئەحمەدی نەژاد لە سەردەمی سەرۆکایەتییدایەکێک بوو لە سەرسەختترین دوژمنانی ئیسرائیلو بەردەوام داوای لەناوبردنی ئەو وڵاتەی دەکرد و پەرەی بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدا.

بەڵام بەپێی سەرچاوە ئەمریکییەکان، ئیسرائیلبە نهێنی تێچووی گەشت و مانەوەی ئەحمەدینەژادی لە دەرەوەی وڵات دابین کردووە و چەندیندیداری تری لەگەڵدا ئەنجام داوە.

راپۆرەتەکە دەڵێت: ئەم پڕۆسەیە لە کۆتایی مانگیشوباتی 2025 و لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنێک بەناوی "نەڕەی شێر" گەیشتە لووتکە، لەئۆپەراسیۆنێکی بوێرانەدا، کاتێک ئەحمەدینەژاد لە تاران لە ژێر چاودێرییەکی تونددا بوو، تیمێکی مۆساد بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پێژۆیڕەش توانییان ناوبراو لە ماڵەکەی بگوازنەوە بۆشوێنێکی پارێزراو و نهێنی لە ناوخۆی ئێران.

ئەم هەوڵە بەشێک بوو لە پلانێک بۆ ڕووخاندنیڕژێمی ئێستا، بەڵام پلانەکە شکستی هێنا چونکەئەحمەدی نەژاد خۆی لە پڕۆسەی ڕزگارکردنەکەدڵگران بووە و دواتر شوێنە نهێنییەکەی جێهێشتووە.

لەکۆتاییدا دەڵێت: لە ئێستادا چارەنووسی ئەحمەدینەژاد بە نادیاری ماوەتەوە، بەڵام سەرچاوەئێرانییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە دەزگای هەواڵگرییسوپای پاسداران دوای ئاشکرابوونی پەیوەندییەکانیلەگەڵ ئیسرائیل، دەستبەسەری کردووە و لە ژێر"دەستبەسەریی زۆرەملێی ماڵەوە"دایە.

تا ئێستا نە مۆساد و نە نووسینگەی ئەحمەدینەژاد هیچ لێدوانێکی فەرمییان لەسەر ئەمڕاپۆرتە نەداوە.