شارپرێس:
دۆناڵد ترهمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممەو تەنها چەند خولەکێکی کەم پێش کۆچی دوایی لیندسی گراهام سیناتۆری دیاری کۆمارییەکان، بەتەلەفۆن قسەی لەگەڵ کردوە.
ئەم لێدوانانەی ترهمپ لەکاتی دەرکەوتنێکی چاوەڕواننەکراویدا بوو لەبەرنامەی Meet the Press لەتۆڕی NBC News لەڕۆژی یەکشەممەدا، کە تێیدا شوێنی گراهامی گرتەوە کە بڕیاربوو میوانی سەرەکیی بێت.
ترهمپ ئاماژەی بەوەدا، گراهام لەتەمەنی 71 ساڵیداو بەهۆی تێکچونی لەناکاوی دۆخی تەندروستییەوە کۆچی دوایی کردوە.
ترهمپ هەروەک ڕاگەیاند، گراهام تەنها هەستی بەماندوێتی کردوە کە پێدەچێت بەهۆی گەشتە درێژەکەیەوە بوبێت بۆ ئۆکرانیا.
ترهمپ پێشبینیکرد، چەند خولەکێکی کەم پێش کۆچی دوایی قسەی لەگەڵ کردبێت، چونکە پۆلیسو تیمە پزیشکییەکان نزیکەی کاتژمێر 7:30 یان 8:00ی ئێوارە گەیشتونەتە ماڵەکەی لەواشنتۆن.
ترهمپ وتیشی، گراهام پێیراگەیاندوە، باشە بەڵام کەمیک هەست بەماندوێتیی دەکات، جەختیشیکردەوە کە ئەو پیاوێکی مەزن بوو و خەڵک ئێستا زیاتر قەدری دەزانن.
نوسینگەی سیناتۆری کۆچکردوی کارۆلاینای باشوریش بەیاننامەیەکی سەبارەت بەکۆچی دوایی بڵاوکردەوە، کە بڕیاربوو لەبەرنامەکەدا باسی دەیهمین گەشتی بۆ کیێفو دیداری لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی بکات.
