خوێندنەوەیەکی شیکاری بۆ ڕەشنووسی یاسای تاوانە ئەلیکترۆنییەکانی عێراق

توێژینەوە و شیکاریی

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1025 جار خوێندراوه‌ته‌وه

خوێندنەوەیەکی شیکاری گشتگیر بۆ ڕەشنووسی یاسای تاوانە ئەلیکترۆنییەکان لە عێراق
ڕەشنووسی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان، پێویستییەکی ڕاستەقینە و هەرە گرنگە بۆ عێراق بۆ ئەوەی چوارچێوەیەکی یاسایی مۆدێرنی هەبێت بۆ چارەسەرکردنی تاوانە ئەلیکترۆنییەکانی وەک هاککردن، زەوتکردنی ئەلیکترۆنی، ساختەکاری دارایی دیجیتاڵی، خۆدزینەوە لە ئەکاونت، پێشێلکردنی داتا، و پەکخستنی سیستەم، هەروەها ڕێکخستنی قبوڵکردنی بەڵگەی دیجیتاڵی و ڕێکارەکانی کۆکردنەوە و پاراستنی.
بەڵام ئەگەر خوێندنەوەیەک ‌بۆ دوایین ڕەشنووسی (٢٠٢٦) بکەین کە خۆی لە (١٦) لاپەڕە دەبینێتەوە، دەبینین تەنیا لەسەر مانای تەکنیکی توند لە تاوانە ئەلیکترۆنییەکاندا ناوەستێت، بەڵکو فراوانتر دەبێت بۆ ئەوەی بەشەکانی پەیوەست بە ئاسایشی نیشتمانی، ئەخلاقی گشتی، ناوبانگ، ناوزڕاندن، پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان، بڵاوکردنەوە و میدیا، سپیکردنەوەی پارە، و تیرۆر، دەگرێتەوە، ئەمەش وایکردووە زیاتر لە قانونێکی ئاڵۆز و سەریەککەوتوو بێت نەک یاسایەکی تایبەتمەند لەسەر تاوانە ئەلیکترۆنییەکان. ئەم کێشەیە تەنیا بابەتی وشەسازی نییە، بەڵکو لایەنێکی بنەڕەتی فەلسەفەی دانانی قانونە. قانونی دیجیتاڵی دروست دەبێت جیاوازی بکات لەنێوان تاوانە تەنیا تەکنیکییەکان، وەک (هاککردن، تێکدانی سیستەم، و دزینی داتا) و ئەو تاوانانەی کە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا ئەنجامدراون، وەک (ساختەکاری، زەوتکردن، یان هەڕەشەکردن)، هەروەها سروشتی مشتومڕاوی دەربڕینی دیجیتاڵی، وەک (بۆچوون، ڕەخنە، بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامەوانی، یان ناوەڕۆکی سیاسی و کۆمەڵایەتی). سەرلێشێواندنی ئەم ئاستانە وا دەکات قانون ئامادە بکرێت بۆ زیادەڕۆیی لە تاوانبارکردن، لە ئامرازی پاراستنی کۆمەڵگەی دیجیتاڵی دەیگۆڕێت بۆ ئامرازێک کە بتوانێت پێشێلی ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەگەری و لێکۆڵینەوە و دەستڕاگەیشتن بە زانیاری بکات.
یەکەم: هەڵسەنگاندنی گشتی ڕەشنووسەکە
ڕەشنووسەکە چەند توخم و عونسرێکی ئەرێنی لەخۆدەگرێت، لە پێشدا دانپێدانان بە تاوانەکانی دیجیتاڵی، هەروەها ڕێکخستنی هەندێک ڕێکاری پشکنین و شیکاری، مەرجی بوونی فەرمانی دادوەری لەهەندێک دۆسیەی لێکۆڵینەوەدا، دامەزراندنی ناوەندێکی نیشتمانی بۆ بەڵگەی دیجیتاڵی، و چارەسەرکردنی ئەو تاوانانەی کە زۆر کاریگەر بوون لە عێراقدا، وەک زەوتکردنی ئەلیکترۆنی، ساختەکاری، و خۆدزینەوە لە حیساب، ئەمانە لایەنی ئەرێنی پڕۆژەکەن.
بەڵام ئەم لایەنە ئەرێنیانە لە ڕەشنووسەکەدا گرێدراون بە زاراوەی فراوان و ناڕوون و لاستیکی، لەوانە سزای توند دەسەپێنێت لەسەر هەندێک تاوانی دیجیتاڵی کە ناگونجێت لەگەڵ قەبارە و سروشتی خودی تاوانەکە، هەروەها تێکەڵییەک هەیە لەنێوان کردەوە تەکنیکییە زیانبەخشەکان لەگەڵ ناوەڕۆک و دەربڕین، هاوکات نەیتوانیوە یانیش شکستی هێناوە لە دابینکردنی گەرەنتی پێویست بۆ پاراستنی تایبەتمەندی و ئازادی ڕۆژنامەگەری و لێکۆڵینەوەی ئەمنی ڕێگەپێدراو. جگە لەوەش کۆمەڵێک پێناسە و ڕێکار هاوشێوەی دەقی ڕێککەوتنەکان یان ڕەشنووسەکانی پێشوو دەردەکەون، بەبێ ئەوەی هیچ یاداشتێکی ڕوونکردنەوەی هاوپێچ کردبێت لەنێوان ئەوەی کە تۆ پەنا دەبەیتەبەر بەکارهێنانی دەستەواژە یان کۆتەیشنی کەسێکی دیکە لەڕووی قانونیی و فەلسەفەی قانونەکە ئەمەی ڕوون نەکردۆتەوە.
پێوەری دروست بۆ هەڵسەنگاندنی ئەم جۆرە قانونانە، پێویستە لەسەر بنەمای پێنج پرسیار بێت، یەکەم: ئایا کردەوەی تاوانکاری بە وردی پێناسە کراوە؟ دووەم: ئایا مەبەستی تاوانکاری ڕوون هەیە؟ سێیەم: ئایا زیانێکی تەکنیکی یان قانونی هەیە کە دەتوانرێت نیشان بدرێت؟ چوارەم: ئایا سزاکە ڕێژەیە؟ پێنجەم: ئایا پارێزبەندی دادوەری و قانونی وەک پێویست هەیە؟ ئەگەر دەقی مادە قانونییەکان نەیتوانی وەڵامی ئەم پرسیارانە بداتەوە، ئەوا دەرگای لێکدانەوەیەکی فراوان دەکاتەوە.

دووەم: کێشەی پێناسەکان
مادەی یەکەمی هەر قانونێکی هاوشێوە تەنیا فۆرماڵیزم نییە بەڵکو دەروازەی تەواوی قانونەکەیە. بۆیە تاوەکو پێناسەکان وردتر و پتەوتر و ڕۆشنتر پێناسە بکرێن، ئەوا مەترسی زیادەڕۆیی لە تاوانبارکردن کەمتر دەبێتەوە. لە ڕەشنووسەی ئێستادا پێناسەی فراوان هەیە بۆ هەندێک زاراوە وەک کۆمپیوتەر، تۆڕ، داتا، تەکنەلۆژیای زانیاری، سیستەمی زانیاری، ماڵپەڕ، پێشکەشکاری خزمەتگوزاری، داتاکانی هاتوچۆ، ڕێگریکردن و ئەوانی تر. ئەم شێوازە پێناسەکردنە هاوشێوەی زمانی پێناسەکانی (ڕێککەوتننامەی عەرەبییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی تەکنەلۆژیای زانیاریی)، هەروەها بە پێناسە تەکنیکییە هاوشێوەکانی وەک تەکنەلۆژیای زانیاری، دابینکەری خزمەتگوزارییەکان، داتا، سیستەمی زانیاری، تۆڕ، ماڵپەڕ و ڕێگریکردن دەستپێدەکات. ئەمەش ڕێک لە ڕێککەوتننامەکە وەرگیراوە کە ڕێککەوتنامەیەکی نێودەوڵەتی دانپێدانەنراو نییە، هەروەها ڕێککەوتنامەیەکی وڵاتانێکن کە لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە وڵاتانی سەرکوتکردنی ئازادییەکان ناسراون.
کێشەکە لە بەکارهێنانی ڕێکەوتننامەکە و سوود لێوەرگرتنی نییە، بەڵکو لە گواستنەوەی دەقی پێناسەکان دایە کە تاڕادەیەک بۆ ژینگەیەکی دیجیتاڵی گۆڕاوی وەک ئێستا خودی ئەم پێناسانە بەسەرچوونە و کەڵکیان لێوەرناگیردرێت. بەڵکو قانونی مۆدێرن دەبێت توانای لەخۆگرتنی مۆدێلی ئێستای کۆمپیوتەری هەبێت، هەروەها ژیری دەستکرد، سیستەمی پێشنیارکردنی ئەلگۆریتمەکان، پاراستنی ئەلیکترۆنییەکان، داتا بایۆمەتری، کۆدکردن، ناسنامەی دیجیتاڵی، تۆماری چوونەژوورەوە، ڕووکارەکانی بەرنامەسازی بەرنامەی (API) و خزمەتگوزارییەکانی پلاتفۆرمە بێسنوورەکان.
بۆیە پێویستە بەشی پێناسەکان جارێکی دیکە دابڕێژرێتەوە لەسەر چوار ئاست، یەکەم: پێناسە تەکنیکییەکان وەک سیستەمی زانیاری، داتا و داتاکانی هاتوچۆ. دووەم: پێناسەی ڕێکارەکان وەک بەڵگەی دیجیتاڵی، زنجیرەی هەڵگرتن، و پەنجەمۆری دیجیتاڵی. سێیەم: پێناسەکانی پەیوەست بە پێشکەشکارانی خزمەتگوزاری و پلاتفۆرمەکان. چوارەم: پێناسەکانی پەیوەست بە زیانگەیاندن، وەک دزەکردن و چوونە ژوورەوەی بێ مۆڵەت و هاککردن، پەکخستن، ڕێگریکردن، زیانگەیاندن، دەستکاریکردن و خۆدزینەوە.
لە هەمووی گرنگتر، هەر پێناسەیەک کە ڕەفتار بە تاوان دەزانێت تەنیا بەهۆی بەکارهێنانی میدیای دیجیتاڵییەوە، پێویستە بسڕدرێتەوە یان سنووردار بکرێت. بۆیە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر، ئەکاونت، یان پلاتفۆرم تاوانێک نیین، تاوانەکە لە هاککردن، ساختەکاری، زەوتکردن، هەڕەشەکردن، یان زیانگەیاندنی دیاریکراو دایە.

سێیەم: تاوانە تەکنیکییەکان
دەتوانم بڵێم دەبوو ئەمە ببێتە دڵی قانونەکە. ئەم بەشە باسی پرسی چوونەژوورەوەی (هاککردن) ناقانونی دەکات بۆ ناو سیستەمی زانیاری بەبێ مۆڵەت وەرگرتن، تێپەڕاندنی دەسەڵاتەکانی چوونەژوورەوە، تێکدانی سیستەم، لەناوبردنی داتاکان، ڕێگریکردن لە پەیوەندییەکان یان داتا، بەکارهێنانی بەرنامەی زیانبەخش، دزینی وشەی نهێنی، دەستکاریکردنی داتا و ساختەکاری ئەلیکترۆنی دەکات.
لەم ڕووەوە، دەکرێت ڕەشنووسی قانونەکە سوود لە ڕێککەوتننامەی بوداپێست بۆ تاوانە ئەلیکترۆنییەکان وەربگرێت، چونکە تیشک دەخاتەسەر تاوانە تەکنیکییە دیاریکراوەکانی وەک دەستڕاگەیشتن بەبێ مۆڵەت، ڕێگریکردن بەبێ مۆڵەت، پێشێلکردنی سەلامەتی داتاکان، پێشێلکردنی سەلامەتی سیستەم، خراپ بەکارهێنانی ئامرازەکان، ساختەکاری پەیوەست بە کۆمپیوتەر.
بەڵام ڕەشنووسە عێراقییەکە پێویستی بە پێناسەکردن و ڕێکخستنی توخمەکانی تاوانەکە هەیە. بۆ نموونە بەس نییە تەنیا بڵێین “چووەتە ناو سیستەمەکەوە”، بەڵکو دەبێت دەستنیشانی تاوانەکە بکات و دیاری بکات کە چوونە ژوورەوەکە بەمەبەست و بێ مۆڵەت و بێ ماف بووە. هەروەها بەس نییە بڵێین “بەرنامەکەی بەکارهێناوە”، بەڵکو دەبێت ئەوە ڕوون بکاتەوە کە بەرنامەکەی بەکارهێناوە بەمەبەستی ئەنجامدانی تاوانێکی دیاریکراو. هاوکات بەس نییە بڵێین "ئەو خاوەنی ئامرازێکی تاقیکردنەوەی چوونە ژوورەوە بووە"، چونکە ڕەنگە خاوەندارێتی ئامرازەکانی تاقیکردنەوەی دزەکردن بۆ توێژەرانی ئاسایش، زانکۆکان، تاقیگەی پزیشکی دادوەری، تیمەکانی وەڵامدانەوە و کۆمپانیاکانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی ڕەوا بێت.
تەنانەت ڕێککەوتننامەی بوداپێست لەیەکێک لە مادەکانیدا سەبارەت بە خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکان، ئەمە دیاری دەکات کە دەبێت نیەتی ئەنجامدانی تاوانێکی دیاریکراوی هەبێت، لەمەدا خودی تەکنەلۆژیاکە بە تاوانبار نازانێت. بۆیە پێویستە ڕەشنووسە عێراقییەکە ئیستسنایەکی ڕوون و ئاشکرا لەخۆ بگرێت کە هەڵگرتن یان بەکارهێنانی کەرەستەی تاقیکردنەوە و شیکاری و پاراستن تاوان نیین، کاتێک لەچوارچێوەی ئیختیاری شەرعی یان بۆ مەبەستێکی ڕەوا ئەنجامدەدرێت.

چوارەم: تاوانەکانی ناوەڕۆک و دەربڕین
مەترسیدارترین لایەنی ڕەشنووسی قانونەکەی ئێستا، بریتییە لە خستنەڕووی تاوانەکانی ناوەڕۆک و دەربڕین لەچوارچێوەی یاسای تاوانە ئەلیکترۆنییەکان بە شێوەیەکی گشتاندن و لاستیکی. بۆ نمونە؛  دەستەواژەکانی وەک "هاندانی تائیفەگەری"، "فیتنە"، "تێکدانی متمانە"، "ئەخلاقی گشتی"، "سوکایەتی و ناوزڕاندن"، "ناوزڕاندن"، "تێکدانی نەزمی گشتی" و "بڵاوکردنەوەی زانیاری کەسی"، کە ئەمانە دەبێت لەچوارچێوەیەکی قانونی دیاریکراودا ڕێکبخرێن، بەڵام ئەگەر بەمشێوەیە بەگشتی بمێننەوە، ئەوا ڕێگە خۆش دەکات بە تاوانبارکردنی ئەوانەی ڕەخنە دەگرن، یان کاری ڕۆژنامەگەری، یانش بۆچوون، تەنانەت ڕاپۆرتەکانی لێکۆڵینەوە و بنکۆڵکاری و ڕاپۆرتەکانی کە سوودی بەرژەوەندی گشتییان هەیە.
لەمادەی 38 ـی دەستووری عێراق، ئازادی ڕادەربڕین بە هەموو شێوەیەک گەرەنتی کردووە، هەروەها ئازادی ڕۆژنامەگەری و چاپەمەنی و ڕیکلام و ڕاگەیاندن و بڵاوکردنەوە، بەبێ ئەوەی زیان بە نەزم و ئەخلاقی گشتی بگەیەنێت. بەڵام نابێت دەستەواژەی "سیستەمی گشتی و ئاداب" ببێتە دەرگایەکی کراوە بۆ سنووردارکردنی ئازادییەکان، بەڵکو دەبێت لەچوارچێوەی پێوەرە پێویستییەکان بەشێوەیەکی ڕێژەیی و ڕوون لە قانونەکەدا ڕوون بکرێتەوە. جگە لەوەش، ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان جەخت لەسەر پێویستی ڕێوشوێنەکانی ڕێگریکردن لە تاوانە ئەلیکترۆنییەکان دەکاتەوە کە کەوتوونەتە ژێر ڕێوشوێنی پارێزراوی پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤ، ڕێژەیی و چاودێریکردنی دادوەری یان سەربەخۆ.
بۆیە پێویستە تاوانەکانی پەیوەست بە ناوەڕۆک لە تاوانە ئەلیکترۆنییەکان جیا بکرێنەوە یان لە قانونی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان لاببرێن و ڕەوانەی قانونی تایبەتمەند بکرێن. ئەگەریش پیداگیری هەبێت بۆ مانەوەی ئەوا دەبێت ڕەچاوی چوار مەرج بکرێت. یەکەم: مەبەستی تاوانکاری ڕوون. دووەم: زیانگەیاندنی دیاریکراو. سێیەم: پەیوەندییەکی هۆکارانەی ڕاستەوخۆ. چوارەم: ئەگەری جدی زۆر هەبێت بۆ زیانگەیاندن. بەڵام ڕەخنەی سیاسی، بڵاوکراوەی ڕۆژنامەوانی، ئاشکراکردنی گەندەڵی، بۆچوون، تەنز و شیکاری، دەبێت بە دەقێکی ڕوون پارێزراو بن.

پێنجەم: ناوزڕاندن و جنێودان و بوختان
دووبارە هێنانە ناوەوەی ناوزڕاندن و سووکایەتیکردن و بوختانکردن بۆ ناو کایەی دیجیتاڵی و گرێدانی بە سزاکان پێچەوانەی ئازادییەکان دەوەستێتەوە و ئەم دەقەش نوێنەرایەتی ڕەوتێک دەکات کە کێشەیان لەگەڵ ئازادییەکان هەیە. ئەمە ڕاستە کە ناوبانگ مافێکە دەبێت پارێزراو بێت، بەڵام تاوانبارکردنی ئازادی ڕادەربڕین لەپرسەکانی پەیوەندیدار بە ئازادییەکان دەبێتە پێشهاتێکی مەترسیدار بەسەر ڕۆژنامەنووسان و بلۆگەران و چالاکوانان. لەمەدا ئەزموونی ئەم دواییەی ئوردن لەگەڵ قانونی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان کە ساڵی ٢٠٢٣ دەرچووە، دووچاری هەڵمەتێکی ڕەخنەیی بەرفراوانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بووەوە. لەسەر ئەمە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: قانونەکە بەکارهێنراوە بۆ کردنە ئامانجی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان و کەسانی دیکە.
باشترین چارەسەر ئەوەیە کە دۆسیە ئاساییەکانی ناوزڕاندن و بوختان لە ڕێگەی ڕێوشوێنی مەدەنی و قەرەبووکردنەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، نەک زیندانیکردن، مەگەر ڕەشبگیری، هەڕەشە، هاندانی ڕاستەوخۆ بۆ توندوتیژی، بڵاوکردنەوەی نایاسایی وێنەی ئینتیمی، یان هەڵمەتێکی ڕێکخراو کە سەلامەتی کەسی بکاتە ئامانج. ئەو بڵاوکراوانەی کە تایبەتن بە کەسایەتییە گشتیەکان، بەرپرسان، کەیسەکانی گەندەڵی، یان بابەتە بەرژەوەندی گشتیەکان، پێویستە پارێزگارییەکی زیاتریان بۆ بکرێت.

شەشەم: تایبەتمەندی و ژیانی تایبەت
ڕەشنووسەکە باس لە پێشێلکارییەکانی سەر ژیانی تایبەت دەکات، ئەمەش پرسێکی زۆر گرنگە بۆ ژینگەی عێراق بەهۆی هەڵکشان و بەرزبوونەوەی ئاستی گێچەڵپێکردن، بڵاوکردنەوەی وێنە و تۆمارەکان، ناوزڕاندن و هاوبەشکردنی ناوەڕۆکی ناڕەزامەندی. بەڵام دەقەکە دەبێت جیاوازی بکات لەنێوان پاراستنی تایبەتمەندییەکان و ڕێگریکردن لە بڵاوکراوانەی ئەو زانیاری و بابەتانەی کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی دەکەن.
پێوەرە پێشنیارکراوەکە دەبێت بەڕوونی ئەم کردەوانەی خوارەوە تاوانبار بکات، یەکەم: بەدەستهێنانی وێنە یان زانیاری کەسی بە شێوەیەکی نایاسایی. دووەم: بڵاوکردنەوەی وێنە یان تۆمارە تایبەتەکان بەبێ ڕەزامەندی. سێیەم: هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی تایبەت. چوارەم: بەکارهێنانی وێنەی کەسی یان داتا بۆ گێچەڵ پێکردن. پێنجەم: بەرهەمهێنان یان بڵاوکردنەوەی مادەی دروستکراو کە زیان بە ناوبانگ یان سەلامەتی دەگەیەنێت، بەتایبەتی بە بەکارهێنانی ژیری دەستکرد. شەشەم: بەئامانجگرتنی ژنان و کچان لە ڕێگەی ناوزڕاندن، گێچەڵپێکردن، یان توندوتیژی دیجیتاڵی.
بە پێچەوانەوە، نابێت ڕێگری بکرێت لە بڵاوکردنەوەی زانیاری دروست پەیوەست بە بابەتێکی گشتی، وەک ئاشکراکردنی گەندەڵی، پێشێلکاری، یان خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، ئەگەر بە نیازپاکی و لە سنووری بەرژەوەندی گشتی بڵاوبکرێتەوە، بۆیە نەبوونی ئەم ئیستسنایە ڕێگە دەدات کە مادەی تایبەتمەندییەکان مەترسی ئەوەی لێبکرێت لە دژی ڕۆژنامەگەری لێکۆڵینەوە و بنکۆڵکاری لەسەر گەندەڵی بەکاربهێنرێت.

حەوتەم: بەڵگەی دیجیتاڵی و ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە
خاڵێک لە ڕەشنووسەکەدا هەیە باسی ڕێکارەکانی کۆکردنەوەی بەڵگەی دیجیتاڵی و گەڕان بەدوای ئامێرەکان و کۆپیکردن و شیکردنەوە دەکات. بەڵام ڕەشنووسی خاڵەکە پێدەچێت ڕەشووسێکی تەقلیدی بێت بۆیە بەتەنیا بەس نییە بۆ بنیاتنانی سیستەمێکی بەڵگەی دیجیتاڵی مۆدێرن. بەڵگە دیجیتاڵییەکان لە بنەڕەتدا ناسکن و دەتوانرێت تەنیا بە کردنەوەی ئامێرێک یان کۆپیکردنی بە شێوەیەکی نازانستی گۆڕانکارییان تێدا بکرێت. بۆیە بەس نییە کە قانونەکە ئاماژە بە "کۆپیکردنی داتا" یان "شیکاریکردنی" بکات؛ بەڵکو دەبێت سیستەمێکی گشتگیر بۆ زنجیرەی خاوەندارێتی دابنێت.
ستانداردی (ISO/IEC 27037) مامەڵەکردن لەگەڵ بەڵگە دیجیتاڵییەکان دیاری دەکات و، دەبێت بە پرۆسەی ناسینەوە تێپەڕێت، هەروەها بە پڕۆسەی کۆکردنەوە، بەدەستهێنان و پاراستن تێپەڕێت، بەمەرجێک کە بەهای بەڵگەیی خۆی بپارێزێت. بەم پێیە پێویستە لە قانونەکەی عێراقدا بەڕوونی دیاری بکات کە: کات و شوێنی دەستبەسەرداگرتنی بەڵگەکان تۆمار بکرێت، ناوی ئەنجامدەری ڕێکارەکە تۆمار بکرێت، وەسفکردنی ئامێرەکە یان ئەکاونتەکە، وەرگرتنی پەنجەمۆری دیجیتاڵی (Hash) پێش و دوای شیکاری، کار نەکردن لەسەر کۆپی ئەسڵی جگە لە کاتی زۆر پێویست، پاراستنی تۆماری ڕێکارەکان، توانای پاراستن لە پشکنینی کۆپییەکی دووبارە کە وەک کۆپییە ئەسڵییەکە بێت، پشتبەستن بە تاقیگە و پسپۆڕەکان بەپێی پێوەرە تەکنیکییەکان.
جگە لەوەش، دەبێت فەرمانی گەڕان و تەفتیشی دیجیتاڵی لە ڕووی پانتاییەوە سنووردار و دیاریکراو بکرێت. ناکرێت فەرمانی گەڕان تەفتیشی مۆبایل یان کۆمپیوتەر گشتگیری بێت و بچێتە ناو تەواوی وردەکاری ژیانی دیجیتاڵی کەسەکە. دەبێت ئەکاونت، یان ئامێرەکان، یانیش داتاکان دەستنیشان بکرێن، هاوکات ماوەی لێکۆڵینەوەکانیش دەستنیشان بکرێن، جگە لەمەش دەبێت لینکی تەفتیشی پەیوەندار بە تاوانەکە ببەسترێتەوە بە لێکۆڵینەوەکە. هەروەها ڕێکارەکانی ڕێگریکردن، چاودێریکردن و چاودێری دەبێت بخرێنە ژێر ستانداردێکی بەرزتری چاودێری دادوەرییەوە، چونکە کاریگەرییان لەسەر تایبەتمەندی و پەیوەندییەکان هەیە.

هەشتەم: سەنتەری نیشتمانی بۆ بەڵگەی دیجیتاڵی
دامەزراندنی ناوەندێکی نیشتمانی بۆ بەڵگەی دیجیتاڵی بیرۆکەیەکی گرنگە ئەگەر بە شێوەیەکی سەربەخۆ و پیشەیی داڕێژرا بێت. عێراق، پێویستی بە دامەزراوەیەک هەیە کە توانای پشکنینی بەڵگە دیجیتاڵییەکان، ڕاهێنانی لێکۆڵەران، دانانی ستاندارد و پێوەرەکان، پشتبەستن بە تاقیگەکان و پاڵپشتیکردنی دەسەڵاتی دادوەری هەبێت. بەڵام مەترسییەکە لەوەدایە کە ناوەندەکە ببێتە دەزگایەکی ئەمنی داخراو و ڕاپۆرت دەربکات و ئامادەش نەبێت گفتوگۆی لەسەر بکات.
لە بنەڕەتدا دەبێت سەنتەرەکە تەکنیکی بێت نەک تۆمەتبارکردنی بێت. هەروەها دەبێت ڕاپۆرتەکانی شایانی تانەلێدان و پشکنین بێت لەلایەن دژەکانیانەوە، دەرفەتی ئەوەش بڕەخسێندرێت بۆ ئەوانەی بەرگری لە مافی خۆیان دەکەن کە داوای شارەزا و پسپۆر بکات، یانیش داوای دووبارە پشکنین بکات. کارەکانی سەنتەرەکە پێویستە پابەندی پێوەرەکانی پشتپێبەستن کوالیتی بن، هەروەها دەبێت جیاکاری بکات لەنێوان ئەرکە تەکنیکییەکانی لەگەڵ ئەرکەکانی گەڕان و پشکنین و تۆمەتبار کردن. باشتروایە سەنتەرەکە سەر بە سیستەمی دادوەری یان دەزگایەکی سەربەخۆ بێت کە پارێزبەندی هەبێت، نەک تەنیا ئامرازێکی جێبەجێکردن بێت.
هەروەها پێویستە قانونەکە ڕێسای پاراستنی ئەو زانیاریانەی کە دەگەنە سەنتەرەکە لەخۆ بگرێت، چونکە مامەڵە لەگەڵ تەلەفۆن، ئەکاونت، نامە، وێنە، گفتوگۆ، داتا داراییەکان و ماددە زۆر هەستیارەکان دەکات. بۆیە هەر دزەپێکردنێک لەم ناوەندەوە دوجار پێشێلکاری دەبێت: پێشێلکردنی تایبەتمەندی و پێشێلکردنی دادپەروەری.

نۆیەم: ناچارکردنی پلاتفۆرمەکان بۆ کردنەوەی ئۆفیس لە عێراق
بڕگەکانی کۆتایی ڕەشنووسەکە کە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا ناچار ئۆفیسیان لە عێراق هەبێت، بەتایبەت ئەوانەی بنکەی بەکارهێنەرانی گەورەیان لە عێراق هەیە، ڕەنگدانەوەی خواستێکی تێگەیشتووە بۆ لێپرسینەوە لەم پلاتفۆرمانە لە ئاستی ناوخۆییدا. بەڵام؛ لە پراکتیکدا ئەم جۆرە قانونە دەتوانێت کاردانەوەی پێچەوانە و پاشەکشەی هەبێت: ڕەنگە هەندێک لە پلاتفۆرمەکان پابەندبوون ڕەت بکەنەوە، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان ئاڵۆز بکەن، یان بلۆککردن وەک تاکتیکێکی فشار بەکاربهێنن.
باشتروایە ڕەشنووسێکی بڕگەکە زیاتر واقیعی بێت؛ لەسەر دامەزراندنی خاڵێکی پابەندبوونی قانونی، بوونی کەناڵێکی فەرمی بۆ وەرگرتنی فەرمانەکانی دادگا، دانانی ماوەی ڕوون بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییە فریاگوزارییەکان، دەرکردنی ڕاپۆرتی شەفاف، میکانیزمێکی تانەدان، پاراستنی زانیارییەکانی بەکارهێنەر، و پلەبەندی سزاکان. نابێت بلۆککردن یان لەکارخستنی پلاتفۆرمێک لەسەر بنەمای ڕاگەیاندنی ناڕوون بێت، بەڵکو دەبێت لەسەر بنەمای فەرمانی دادگای هۆکاردار بێت و ماوەکەیشی دیاریکراو بێت.
قانونی میسر، ژمارە (١٧٥)ـی ساڵی ٢٠١٨، نموونەیەکی هەرێمایەتییە لەسەر دەرکردنی وەها قانونێک کە لەیەک کاتدا تاوانە ئەلیکترۆنییەکان و پابەندبوونەکانی پێشکەشکاری خزمەتگوزاری و ڕێوشوێنی بلۆککردن بەیەکەوە کۆ کردۆتەوە. هەروەها لەلایەن (WIPO) وەک قانونێکی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان لە میسر ناسێندراوە. بەڵام سوود وەرگرتن لە ئەزموونە هەرێمایەتییەکان دەبێت گرینگ بێت، چونکە تێکەڵکردنی ڕێگریکردن لە تاوان و ڕێکخستنی پلاتفۆرمەکان و بلۆککردنیان لە یەک قانوندا، ڕەنگە ببێتە هۆی فراوانکردنی دەسەڵاتەکان لەسەر حیسابی مافەکان.

دەیەم: بەراوردی نێودەوڵەتی
لەڕووی پێکهاتە تەکنیکییەوە، ڕێککەوتننامەی بوداپێست نزیکترین ستانداردی نێودەوڵەتییە لە ڕەشنووسەکە. بەڵام ڕێککەوتننامەی بوداپێست، زۆر ڕێکوپێکترە چونکە تیشک دەخاتەسەر کردەوە دیاریکراوەکانی وەک: دەستڕاگەیشتن بەبێ مۆڵەت، ڕێگریکردن، هێرشکردنە سەر داتا و سیستەمەکان، خراپ بەکارهێنانی ئامرازەکان، ساختەکاری، ساختەکاری و هەندێک تاوانی پەیوەست بە ناوەڕۆک، بەڵام ڕەشنوسەکەی عێراق زۆر لەم بازنەیە تێدەپەڕێت و قووڵ دەبێتەوە لە ئاسایشی نیشتمانی، ئەخلاقی گشتی، ناوبانگ، پلاتفۆرم و ناوەڕۆک.
لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، ڕەشنووسەکەی عێراق لە ڕووی زمانەوانی و چەمکییەوە زیاتر نزیکە لە ڕێککەوتننامەی عەرەبی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری، بەتایبەتی لە پێناسە و بڕگەکانی سەبارەت بە هەندێک تاوان و ڕێکار. ئەم ڕێککەوتنە عەرەبییە ئامانجی بەهێزکردنی هاوکاری نێوان دەوڵەتانی عەرەبییە لە بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری و پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و بەرژەوەندییەکان و سەلامەتی کۆمەڵگا و تاکەکانیان. بەڵام عێراق ئەمڕۆ پێویستی بە قانونێک هەیە کە هاوسەنگتر بێت لەگەڵ مافە دەستوورییەکانی.
بەڵام ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە تاوانە ئەلیکترۆنییەکان و سایبەر سکوێرتی ستانداردێکی نوێترە، چوارچێوەیەکی نوێی نێودەوڵەتی پێشکەش دەکات بۆ هاوکاری و بەرەنگاربوونەوەی ئەو تاوانانەی کە بە بەکارهێنانی سیستەمی تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندیکردن ئەنجامدەدرێن. هەروەها پارێزبەندی و مافەکانی مرۆڤ لە چوارچێوەی ڕێکار و دەسەڵاتەکاندا ئەولەویەت دەدات. بە بەراورد بەوەی عێراق، پێدەچێت ڕەشنووسی عێراق پێویستی بە بەهێزکردنی بەشی پارێزبەندی هەبێت، نەک تەنها فراوانکردنی بازنەی دەسەڵاتەکان.

یازدەهەم: وەرگێڕان و لێکچوونی دەق
لە ڕووی قانونییەوە کارێکی دروست نییە ڕەشنووسەکەی عێراق بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە بە "دزیکردن" ناوزەد بکرێت، بەبێ پشکنینی فەرمی بۆ پرۆسەی داڕشتن. چونکە نووسینەوەی قانون بە سروشتی خۆی لە ڕێککەوتن و مۆدێلی بەراوردکارییەوە قەرز دەکات. بەڵام دەتوانرێت بڵێین کە ئیلهامێکی ڕوون یان ڕیسایکلکردنی قانونی لە سەرچاوە عەرەبی و نێودەوڵەتییەکانەوە هەیە، بەتایبەتی لە پێناسە و ڕێکارەکاندا.
دیارترین لێکچوون لە پێناسەی کۆمپیوتەر، تەکنەلۆژیای زانیاری، داتا، سیستەمی زانیاری، تۆڕ، ماڵپەڕ و دابینکەری خزمەتگوزاری دەردەکەوێت کە لە ڕێککەوتننامەی عەرەبی نزیکن. جگە لەوەش، هەندێک لە ڕێکارەکانی پاراستنی زانیاری، کۆکردنەوەی بەڵگە، ڕێگریکردن و چاودێریکردن لەو مۆدێلە دەچن کە لە ڕێککەوتننامەی بوداپێست و ڕێککەوتننامەی عەرەبیدا هەن. ئەم وەرگرتنە لە بنەڕەتدا هەڵە نییە، بەڵام لەوێدا هەڵەیە کە وەرگرتن و گواستنەوەی دەقەکە وەک خۆی ڕوودەدات بەبێ ئەوەی بە تێبینییەکیش ڕوونکردنەوە بدات و ئاماژە بە سەرچاوە و هۆکاری پەسەندکردنی دەقەکە و گونجانی لەگەڵ چوارچێوەی عێراقی بکات.
باشتروایە قانونەکە هاوپێچ بکرێت لەگەڵ ڕەشنووسەکەی عێراقی کە بە ڕوونی باس لەوە بکات: قانونەکە لەسەر بنەمای ڕێککەوتننامەی عەرەبی، ڕێککەوتننامەی بوداپێست، ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و قانونە بەراوردکارییەکان داڕێژراوە. لە هەمانکاتدا خاڵە جیاوازەکان دیاری کراوە، ئەمەش شەرعیەتی تەکنیکی بە دەقەکە دەبەخشێت و ڕێگری دەکات لە تۆمەتی قەرزکردنی ناسیستەمی.

دوانزەهەم: مەترسیدارترین مادەکان کە پێویستیان بە دووبارە داڕشتنەوە هەیە
مەرج نییە مەترسیدارترین مادەکان ئەوانە بن کە سزای توند دەسەپێنن، بەڵکو ئەوانەن کە ڕێگە بە لێکدانەوەیەکی فراوان دەدەن. گرنگترینیان بریتین لە:
یەکەم: مادەکانی پەیوەندیدار بە ناوزڕاندن، سووکایەتی پێکردن و بوختان، چونکە دەتوانرێت لە دژی ڕۆژنامەنووسان و ڕەخنەی گشتی و ئازادی ڕادەربڕین لەسەر پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان بەکاربهێنرێن. زۆرجار پێویستە ئەمانە وەک کەیسی مەدەنی پۆلێن بکرێنەوە، جگە لە گێچەڵ پێکردن، هەڕەشە و هاندانی ڕاستەوخۆ.
دووەم: مادەکانی پەیوەندیدار بە ئاسایشی نەتەوەیی و تائیفەگەری و فیتنە، ئەمانە پێویستییان بە پێوەری زیانگەیاندنی نزیک و هاندانی ڕاستەوخۆ و مەبەستی تاوانکاری هەیە نەک تەنها لێدوانی گشتی.
سێیەم: بابەتەکانی لەسەر ئەکاونتی ساختە، چونکە ئەکاونتی ساختە خۆی لە خۆیدا تاوان نییە. تاوانەکە لە خۆدزینەوە لە کەسێکی دیاریکراو، ساختەکاری، گێچەڵ، یان زیانگەیاندن دایە.
چوارەم: بابەتەکانی ئامرازەکانی هاککردن، چونکە دەتوانن توێژەرانی ئاسایشی پێ تاوانبار بکەن ئەگەر بەشێوەیەکی قانونی و مۆڵەتپێدراو بەکارنەهێنرێت.
پێنجەم: ئەو مادانەی کە پەیوەندییان بە پلاتفۆرم و بلۆککردنەوە هەیە، بەو پێیەی پێویستیان بە چاودێری دادوەری هەیە، هەروەها مافی ناڕەزایەتی و شەفافیەت و لەماو لیستی سزاکانیش دەبن.
شەشەم: ئەو بابەتانەی کە پەیوەندییان بە بەڵگەی دیجیتاڵییەوە هەیە، بەو پێیەی پێویستیان بە زنجیرەیەک هەڵگرتن هەیە، پەنجەمۆری دیجیتاڵی، باوەڕپێکردنی تاقیگە و مافی دووبارە پشکنین.

سێزدەهەم: ڕەشنووی جێگرەوە و پێشنیارکراو بۆ فەلسەفەی نووسینی قانونەکە
دەتوانرێت قانونەکە جارێکی دیکە بە سێ ڕێگای ڕوون دابڕێژرێتەوە:
ڕێگای یەکەم/ تەنیا تاوانە تەکنیکییەکان کە ئەمانە دەگرێتەوە: چوونە ژوورەوەی بێ مۆڵەت، پچڕانی سیستەم، لەناوبردنی داتا، ڕێگریکردن لە پەیوەندییەکان، بەرنامە زیانبەخشەکان، دزینی وشەی نهێنی، ساختەکاری ئەلیکترۆنی، دزینی ناسنامەی دیجیتاڵی، هاککردنی هۆیەکانی پارەدان و گێچەڵی ئەلیکترۆنی.
ڕێگای دووەم/ ڕێکارەکان و بەڵگە دیجیتاڵیەکان کە ئەمانە دەگرێتەوە: پاراستنی داتاکان، فەرمانی ئاشکراکردن، گەڕان و تەفتیشی دیجیتاڵی، ڕێگریکردن، کۆکردنەوەی بەڵگە، زنجیرەی هەڵگرتن، باوەڕپێکردنی تاقیگە، پاراستنی نهێنی و مافەکانی بەرگری.
 ڕێگای سێیەم/ پلاتفۆرم و ناوەڕۆک کە ئەمانە دەگرێتەوە: ئەمە پێویستە زۆر سنووردار بێت یانیش لە قانونێکی سەربەخۆدا چارەسەر بکرێت، لەگەڵ گەرەنتی ئاشکرا بۆ پاراستنی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ڕۆژنامەگەری و بەرژەوەندی گشتی، هەروەها نابێت ناوەڕۆک بە تاوان بناسرێت تەنیا لە حاڵەتەکانی زیانگەیاندنی ڕوون و ڕاستەوخۆ و بەمەبەست.

هەڵسەنگاندنی کۆتایی
ڕەشنووسەکەی ئێستا پێویستییەکی زەروورە، بەڵام هێشتا بە لۆژیکێکی قانونی کۆن و بەسەرچوو فەزای دیجیتاڵی وەک هەڕەشەیەک سەیر دەکات نەک وەک کایەی ماف و ئابووری و زانین و دەربڕین. عێراق پێویستی بە قانونێک هەیە کە ترسی لە تەکنەلۆجیا نەبێت، بەڵکو قانونەکە ببێتە قانونی پاراستن و دادپەروەری دیجیتاڵی بێت.
ئامانج لە داڕشتنی قانونەکە تەنیا سزادانی تاوانباران نەبێت، بەڵکو دروستکردنی پردی متمانەیە لەنێوان دەوڵەت و کۆمەڵگەی دیجیتاڵیدا. دروستکردنی ئەم متمانەیە بە سزادانی توند و زمانی ناڕوون ناتوانرێت بەدەست بهێنرێت، بەڵکو بە پێناسەی ورد، دیاریکردنی تاوانەکان بە ڕوونی، ڕێکاری توندی دادوەری، بەڵگەی دیجیتاڵی متمانەپێکراو، گەرەنتی ڕوون بۆ ڕۆژنامەگەری و تایبەتمەندی و لێکۆڵینەوەی ئەمنی و ئازادی ڕادەربڕین بەدەست بهێنرێت.
ئامۆژگاری ئەوە نییە ڕەشنووسەکە وەک ئەوەی ئێستا هەیە تێپەڕێندرێت، بەڵکو باشتروایە دووبارە تەواوی ڕەشنووسەکە داڕشتنەوەی بۆ بکرێت لەلایەن لیژنەکانی قانونی، تەکنیکی، مافەکانی مرۆڤەوە بە ئامادەبوونی کەسانی شارەزا لە دەسەڵاتی دادوەری، داواکاری گشتی، پسپۆڕانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی و سایبەر سکوێرتی، تاقیگەکانی بەڵگە دیجیتاڵییەکان، ڕۆژنامەگەری، کۆمەڵگەی مەدەنی و نوێنەرانی کەرتی تایبەت.
ڕەنگە قانونەکە بەمشێوەی ئێستای خۆی لە تاوانە ڕاستەقینەکان بپارێزێت، بەڵام لەهەمان کاتدا دەتوانێت دەرگایەکی فراوان بکاتەوە بەڕووی دەربڕینە دیجیتاڵییەکان و ڕۆژنامەگەری و چالاکوانان و توێژەرانی ئەمنی. کۆتایی. 

*نووسینی: زیا سابت، پسپۆڕی یونسکۆ لە بواری پەیوەندی و زانیاری
*وەرگێڕان: فەرمان سادقخوێندنەوەیەکی شیکاری بۆ ڕەشنووسی یاسای تاوانە ئەلیکترۆنییەکانی عێراق**

*وەرگێڕان: فەرمان سادق