لە بەندەر عەباس و دوورگەی قشم دەنگی تەقینەوە بیسترا

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2129 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 شارپرێس:

میدیاكانی ئێران ڕۆژی یەكشەممە بڵاویانكردەوە دەنگی چەند تەقینەوەیەك لە بەندەر عەباس و دوورگەی قشم بیسترا.

ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێرانی بڵاویكردەوە، تەقینەوەكان لە دیوی ڕۆژهەڵاتی بەندەر عەباسەوە بیستراون، هەروەها لە كەناراوەكانی دەوروبەری دوورگەی قشم، بەبێ ئەوەی سروشت و هۆكارەكەیان دیاری بكات.

تا كاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، دەسەڵاتدارانی ئێران هیچ لێدوانێكی فەرمییان سەبارەت بە تەقینەوەكان یان ڕادەی هیچ زیانێك نەداوە.

بەیانی ئەمڕۆ فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا (سێنتكۆم) كۆتایی هاتنی دوایین خولی هێرشە سەربازییەكانی بۆ سەر ئێران ڕاگەیاند و پشتڕاستی كردەوە كە زیاتر لە 300 شوێنی لە ماوەی سێ شەودا كردۆتە ئامانج بۆ كەمكردنەوەی توانای تاران بۆ هێرشكردنە سەر كەشتییە بازرگانییەكان لە گەرووی هورمز.

بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی سێنتكۆم شەوی رابردوو گورز لە 140 ئامانجی ئێران دراوە.