شارپرێس:
ئه‌مڕۆ دوشەممە،
عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەسەرۆکایەتی وه‌فدێكى باڵا کە پێنج وەزیر، سەرۆکی
لیژنەى پەرلەمانیی، پارێزگاری بانکی ناوەندیی‌و چەندین بەرپرسی دیکە لەخۆدەگرێت، بەرەو
واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا بەڕێکەوت، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، 27 كه‌س له‌وه‌زیرو
په‌رله‌مانتار یاوه‌رى زه‌یدین بۆ ئه‌مریكا، له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نها دوو كوردى تێدایه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و
زانیاریانه‌ى ده‌ستكه‌وتون، ئەو وه‌فده حکومییەی یاوەری زەیدیی دەکەن لەگەشتەکەیدا
بۆ ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا، پەرلەمانتارو ڕاوێژکارانیشی تێدایە، بەمەبەستی
تاووتوێکردنی دۆسیە سیاسیی، ئەمنی، ئابوریی‌و وەبەرهێنانەکان لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکادا.
وه‌فدێكى دیكه
كه یاوه‌رى ده‌كه‌ن بریتین له(فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە، فالح ساری وەزیری دارایی،
باسم محەمەد خدر وەزیری نەوت، عەلی سەعدی وەزیری کارەبا، مستەفا نزار جومعە وەزیری
بازرگانی)، هاوكات (عامری ئەلفایز سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەى پەرلەمان،
هه‌رێم کەمال ئاغا سەرۆکی لیژنەی نەوت‌و گازی پەرلەمان، محەمەد تەمیم وه‌كو ئه‌ندامى
په‌رله‌مان‌و حەمید غەزی سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی وەزیران).
ئه‌وه‌ش
زانراوه، لەناو وه‌فده‌كه‌دا، نزار ناسر پارێزگاری بانکی ناوەندیی، قاسم عەبودی ڕاوێژکاری
ئاسایشی نیشتمانى، یوسف خەڵەف سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاران لەنوسینگەی سەرۆک وەزیران،
عەلی کەریم بریکاری وەزارەتی دارایی، ئه‌مه جگه فەریق ڕوکن ئەحمەد سەلیم بەهجەت
سکرتێری وەزارەتی بەرگریی‌و بەلیغ ئەبو کلەل سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن‌و گەیاندن.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه
لیستێكى دیكه له‌ناوه‌كان ده‌ستكه‌وتون كه بریتین له(فەرهاد عەلادین ڕاوێژکاری
پەیوەندییەکانی دەرەوەی سەرۆک وەزیران، باڵیۆز کریکۆر باکرام دێر هاکۆبیان بەڕێوەبەری
گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەنوسینگەی سەرۆک وەزیران، عەباس
ئەلعامری ڕاوێژکاری سیاسیی سەرۆک وەزیران، ساڵح مەحمود سەلمان ڕاوێژکاری دارایی‌و
بانکیی سەرۆک وەزیران، ئەزهەر حوسێن ساڵح ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران‌و بەڕێوەبەری
نوسینگە تایبەتەکەی، لەگەڵ باڵیۆز حەسەنەین ڕەشید ئەلشێخ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی‌و
پرۆتۆکۆل لەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران).
هەروەها ئەم کەسانەش
بەشێکن لەو وه‌فده‌ى زه‌یدیى كه یاوه‌ریى ده‌كه‌ن بۆ واشنتۆن، ئه‌وانیش، (عەبدولکەریم
حەمادی عەبدولسادە سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی، باڵیۆز نزار ئەلحەکیم سەرۆکی فەرمانگەی
ئەمریکا لەوەزارەتی دەرەوە، بەکر ئەسعەد عەلی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران، عەلی سەباح
کەریم ڕەزوقی ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن، عەبدولزەهرە ئەلهینداوی بەڕێوەبەری نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆک وەزیران‌و عادل نەعیمە نەجم ڕێکخەری ڕاگەیاندن).
