شارپرێس:
وەک وەڵامێک بۆ
مافە ڕەواکانی گەلی کورد لەدۆکیۆمێنتکردنی جینۆسایدو مێژوی ڕابردوی خۆی، قائیمقامی
نوگرهسەلمان داوادەکات، زیندانی قهزاكهى (زیندانى نوگرهسهلمان) نۆژەنبکرێتەوەو
بکرێتە شوێنێکی مێژوییو گەشتیاریی لەعێراقدا.
تهکلیف زیادی
قائیمقامی قەزای نوگرهسەلمان لەپارێزگای موسەننا، داوای خێراکردنی نۆژەنکردنەوەی
زیندانی بەناوبانگی "نوگرهسەلمان" دەکات بەمەبەستی گۆڕینی بۆ شوێنێکی کەلەپورییو
گەشتیاریی، تا ببێتە شایەدێکی زیندوو لەسەر ئەو تاوانو پێشێلکارییانەی ڕژێمی پێشوو
دژ بەهەزاران دەستبەسەرکراوی کوردو خێزانی دژبەرە سیاسییەکان ئەنجامیداون.
قائیمقامی قەزاکە
وتویهتى، "زیندانی نوگرهسهلمان شایەدی توندترین جۆری ئەشکەنجەدانو ناڵاندن
بوە دژ بەژمارەیەکی بێشومار لەکوردانی فەیلی، ئەنفالکراوانو هاوڵاتیانی ناوچەکانی
سلێمانیو هەڵەبجە، لەنێویاندا ژنان، منداڵانو بەساڵاچوان کە زۆربەیان خێزانی ئەو
شۆڕشگێڕانەبون لەچیاکانی کوردستان دژی ستەمکاری دەجەنگان، بەشێک لەم زیندانیانەش لەسێدارەدراونو
هەندێکیشیان بەزیندویی لەگۆڕی بەکۆمەڵدا زیندهبهچاڵكراون".
زیادی ئهوهشى
وت، "لەئێستادا خاوەندارێتی زیندانەکە گواستراوەتەوە بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیرییو
گەشتوگوزاری عێراقو ڕێکارە فەرمییەکان بۆ گۆڕینی شوێنەکە بۆ مۆنۆمێنتێکی مێژویی دەستیان
پێکردوە، حکومەتی خۆجێی قەزاکە هیوا دەخوازێت لەداهاتودا گەشتی زانستیو قوتابخانەیی
لەهەرێمی کوردستانو پارێزگاکانی دیكهى عێراقەوە بۆ ئەم زیندانە ڕێکبخرێت".
قائیمقامی قەزای
نوگرهسەلمان داوای لەحکومەتی فیدراڵیو حکومەتی خۆجێی موسەنناو حکومەتی هەرێمی
کوردستان کرد، پێکەوە بەشداربن لەدابینکردنی بودجەی پێویست بۆ نۆژەنکردنەوەی زیندانەکەو
پەرەپێدانی ژێرخانی ناوچەکە، لەوانەش دابینکردنی ئاو، کارەبا، قیرتاوکردنی ڕێگهکانو
دروستکردنی هۆتێلو چێشتخانە بۆ پێشوازیکردن لەو سەردانکەرانەی ساڵانە بۆ یادکردنەوەی
قوربانیان ڕوو لەو شوێنە دەکەن.