عێراق سیستەمی 5G بەگەڕدەخات

عیراق

59 خولەک پێش ئێستا‌ 1344 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەلیغ ئەبو کەله‌ل سەرۆکی دەزگای جێبەجێکردنی دەستەی ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەکان ڕایگەیاندوە، دەستەکە لەساڵی 2027دا خزمەتگوزاری نەوەی پێنجەم (5G ـ فایف جى) ڕادەگەیەنێت
.

ئەبو کەله‌ل لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەکردوە، یەکێک لەئامانجە ستراتیژییەکانی دەستەکە کارکردنە بۆ خستنەڕوی ئەم خزمەتگوزارییەو جەختیکردوه‌تەوە، ساڵی 2027 کۆتایی نایەت مەگەر بەشێکی زۆری 5G دابینکرابێت.

ئەو بەرپرسەی دەستەی ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەکان هۆکاری دواکەوتنەکەشی بۆ دوخاڵ گەڕاندەوە؛ یەکەمیان لایەنی تەکنیکی بوە کە ئێستا بەتەواوی چارەسەرکراوە.

هەروەک وتویەتی، "هۆکاری دوەمیان پەیوەستبوە بەمۆڵەتی نیشتمانیی کە بڕیاربوو بۆ چەند ساڵێک بەتەنها بدرێتە کۆمپانیای نیشتمانی، بەڵام دواتر ڕێککەوتن کرا کە هیچ قۆرخکارییەک لەمڕوەوە نەبێت، بەوەش دەتوانرێت مۆڵەتەکە بەبێ قۆرخکاریی بدرێت‌و هەوڵەکان بۆ خێراکردنی پڕۆژەکە چڕبکرێنەوە".