شارپرێس:
عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی
عێراق کۆبونەوەیەکی داخراوی لەگەڵ تۆم باراک باڵیۆزی ئەمریکا بۆ عێراق‌و سوریا‌و ڕۆژهه‌ڵاتى
ناوه‌ڕاست ئەنجامدا، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانیش، ژمارەی ئەوكهسانهى له‌گه‌ڵ زهیدیى
ده‌چنه کۆشکی سپی، بۆ تەنها پێنج کەس كه‌مكراوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى
دهستكهوتون، ئەو وه‌فده عێراقییەی سەردانی کۆشکی سپی دەکات، تەنها لەپێنج کەس پێکدێت،
بەمەش ئەو دەنگۆیانە ڕەتکرانەوە کە باسیان لەبەشداریکردنی ژمارەیەکی زۆری بەرپرسان
دەکرد، بەڵام تائێستا ناوی ئەندامانی وه‌فده‌كه دیارینەکراوە.
تۆم باراک باڵیۆزی ئەمریکا
لەعێراق‌و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شه‌وى ڕابردوو (به‌كاتى عێراق‌و هه‌رێم) چوه‌ته شوێنی
حه‌وانه‌وه‌ى وهفدهكهى عێراق‌و ڕاستەوخۆ لەگەڵ عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق
کۆبونهوهیهكى ئه‌نجامداوه.
کۆبونەوەکەی نێوان زەیدیی‌و
باراک بەشێوەیەکی داخراو بەڕێوەچوهو ڕێگە بەدەزگاکانی ڕاگەیاندن نەدراوە بچنە ژورەوە
بۆ ڕوماڵى كۆبونه‌وه‌كه‌و گواستنه‌وه‌ى زانیارییه‌كان، هه‌ربۆیه تائێستا ناوەڕۆکو
تەوەرەکانی ئەو گفتوگۆیە ئاشکرانەکراون.
ئه‌گه‌رچى تائێستا بەفەرمی
ناوی هیچکام لەئەندامانی ئەو وه‌فده پێنج کەسییەى بڕیاروایه بچنه کۆشکی سپی بۆ
كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ تره‌مپ ڕانەگەیەندراوە، بەڵام به‌گوێره‌ى نەریتی دیپلۆماسی‌و ئەو
مەلەفە باڵایانەی لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ تاووتوێدەکرێن وه‌ك (ئابوریی، نەوت،
غاز‌و پرسی چەک)، بەشێوەیەکی گشتیی پێشبینیدەکرێت وه‌فده‌كه لەم کەسایەتییانە پێک‌بێت:
(عەلی زەیدیی وه‌كو سەرۆک وەزیرانی عێراق‌و سەرۆکی وه‌فده‌كه، حەیدەر عەبودی وتەبێژی
فەرمی حکومەتی عێراق بۆ لایەنی میدیایی‌و ڕاگەیاندنی فەرمیی، کریکور دێر هاغوبیان
باڵیۆزی نوێی عێراق لەواشنتۆن کە نوێنەرایەتی دیپلۆماسی عێراق دەکات لەئەمریکا، وەزیری
نەوت یان دارایی بەهۆی ئەوەی تەوەری سەرەکی سەردانەکە واژۆکردنی گرێبەستی ستراتیژیی
وەبەرهێنانی نەوت‌و وزەیە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان، ڕاوێژکارێکی باڵای ئەمنی یان
سەربازیی بۆ تاووتوێکردنی دۆخی قۆناغی دوای هاوپەیمانان‌و پرسى كۆنترۆڵكردنى چه‌ك)،
ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ى به‌ئه‌گه‌رى زۆره‌وه د.فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراقیش
به‌شداریى كۆبونه‌وه‌كه‌ى كۆشكى سپى ده‌كات.