تۆتنهام جێگرەوەی ئیریكسن دیاریدەكات

وەرزش

10/09/2019‌ 367 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوەیەكی هەواڵی ئیتالی، یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی گرنگی بە یاریزانێكی هێڵی ناوەندی یانەی ئەمیستەردام دەدات.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، یانەی تۆتنهام لەسەر خواستی راهێنەری یانەكەی، ماوریسیۆ پۆچۆتینۆ گرنگی بەو یاریزانەی یانە هۆڵەندییەكە دەدات، ئەوەش بۆ جێگرەوەی یاریزانی هێڵی ناوەندی ئیركسیۆنی دانیماركی.

لەو بارەوە پێگەی "كاڵچیۆ مێركاتۆ"ی ئیتالی بڵاویكردەوە، یانەی تۆتنهام  دەیەوێت دۆنی ڤان دی بیكی 22 ساڵ بكرێت، بۆ ئەوەی بیكاتە جێگرەوەی، كریستیان ئیریكسن، كە لەمانگی حوزەیرانی داهاتوو كۆتایی بەگرێبەستەكەی دێت.

ڤان دی بیك، یەكێكە لەو یاریزانانەی ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات‌و جگە لەو یانە ئینگلیزییە، یانەی ریاڵ مەدریدیش هاوینی رابردوو هەوڵی كڕینیدا.

هـ ـ ح