نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەنزمبوونەوە دەكاتەوە

جیهان

11/09/2019‌ 210 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەنزمبوونەوە كردەوە، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە بەرزبوونەوەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 21 سەنت رووی لەدابەزین كردووەو هەر بەرمیلێكی بە 62.38 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 45 سەنت بەرێژەی 0.8% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 57.40 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بەوەوە هەیە، كە ئەگەر زۆر ئەمریكا گەمارۆ ئابوورییەكانی سەر كەرتی نەوتی ئێران هەڵبگرێت، دوای ئەوەی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا جۆن بۆڵتۆنی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لەپۆستەكەی دوورخستەوە.

هـ ـ ح