گۆڕانكارییەكانی مەسرور بارزانی پارێزگاری دهۆكیش دەگرێتەوە

کوردستان

11/09/2019‌ 1343 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەو گۆڕانكارییانەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت دەستیپێكردووەو پارێزگاری دهۆكیش دەگرێتەوەو بەم نزیكانە گۆڕانكاری لەو پۆستە دەكرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست شارپرێس كەوتووە، بەم نزیكانە فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆك دەستلەكاردەكێشێتەوە، ئەوەش لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت.

هەر بەپێی زانیارییەكان، لەجێگەی فەرهاد ئەتروشی، عەلی تەتەر بەرپرسی لقی یەكی پارتی دیموكرات وەك پارێزگاری نوێی دهۆك دەستبەكاردەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی سێ‌ شەممە نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر دەستی لەپۆستی پارێزگاری هەولێر كێشایەوەو لەجێگەی ئەو بڕیارە فرسەت سۆفی دەستبەكاربێت.

هـ ـ ح