شارپرێس:
ساموێل ئۆمتیتی، بەرگریكاری یانەی بەرشەلۆنە بەهۆی پێكانەوە پێنج بۆ شەش هەفتە لەیاریگاكان دووردەكەوێتەوە.
بەپێی رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤیۆ" بەهۆی پێكان لەقاچی چەپی بۆ ئەو ماوەیە لەیاریگاكان دووردەكەوێتەوە.
هەر بەپێی رۆژنامەكە، ئەو یاریزانە لەیاری فەرەنسا دژی ئەلبانیا تووشی پێكان بوو، كە ماوەی رابردووش ئەو یاریزانە بەهۆی پێكانەوە چەند مانگێك لەیاریگاكان دووركەوتەوە.
جگە لەئۆمتیتی بەرشەلۆنە چەند یاریزانێكی تری پێكانی هەیە، لەوانە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینیو لویس سوارێزی ئۆرۆگواییو عوسمان دیمبلی فەرەنسی، كە ئەوانە یاریزانی سەرەكینو زیانی زۆر بەر بەرشەلۆنە كەوتووە.
هـ ـ ح