هازارد دەگەڕێتەوە

وەرزش

14/09/2019‌ 382 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیدین هازاردی بەلجیكی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید لەپێكانەكەی چاكبووەتەوەو بەشداری یاری یانەكەی دەكات.

لەو بارەوە زەینەدین زەیدانی فەرەنسی‌و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بۆ یاری یانەكەی بەرانبەر لیڤانتی لەخولی ئیسپانی ، كە ئەمڕۆ شەممە بەرێوەدەچێت، پێكهاتەی یانەكەی راگەیاند.

بەپێی پێكهاتەكە ناوی هازارد لەیاریزانە سەرەكییەكاندایە، كە ماوەی رابردوو بەهۆی پێكانەوە لەیاریگاكان دووركەوتبووەوە.

هەر لەلیستەكەدا، جگە لەهازارد ناوی ئەلڤونس ئاریولاش هەیە، بەڵام ناوی هەریەكە لە لۆكا مودریچ‌و ئیسكۆ و فیدی ڤاڵڤێردی و ئیبراهیم دیاز و ماریانو دیاز و گاریس بەیڵ و ئەلڤارۆ ئۆدریوزولا بەهۆكاری جیاواز نییە.

ناوی یاریزانە بانگهێشتكراوەكان

گۆڵپارێز: كورتوا و ئاریولا.

بەرگری: ئەلتوبی، كارڤاخال، میلیتاو، رامۆس، ڤاران، ناچۆ، مارسیلۆ، میندی.

ناوەند، كرۆس، كاسیمیرۆ، خامیس، هازارد.

هێرشبەر: بنزیما، فاسكیز، یوفیچ، فینیسیوس، رودریگۆ.

یانەی ریاڵ مەدرید پلەی پێنجەمی خولی ئیسپانی هەیە، كە تائێستا پێنج خاڵی كۆكردووەتەوە، یانەی لیڤانتیش پلەی چوارەمی بە شش خاڵ هەیە، كە یانەی ریاڵ مەدرید رووبەڕووی دەبێتەوە.

هـ ـ ح