سەرۆک کۆمارى عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێک سەردانى هەولێر دەکات

عیراق

17/09/2019‌ 263 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتى هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. 
بڕیار ئەمڕۆ سێشەممە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق بە یاوەری شاندێک سەردانى هەولێر بکات و لەگەڵ سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکومەتى هەرێم کۆبێتەوە.
لەلایەکى ترەوە سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم بە کەناڵى رووداوی رایگەیاند، سەردانەکە سەردانێکی ئاساییە و لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەی و سیاسی لە ئاستێکی باڵا کۆدەبێتەوە.
پرسى پەیوەندییەکانى هەرێم و بەغداو گفتوگۆکانى ماوەى رابردووى نێوان هەردوولا تەوەرێکى کۆبوونەوەکانى سەرۆک کۆمار دەبێت.
س.هـ