شاندى بەغدا بۆ تاوتوێکردنى بودجە و نەوت لەگەڵ شاندى هەرێم لە کۆبوونەوەدایە

عیراق

17/09/2019‌ 722 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆک کۆمارى عێراق گەیشتە هەولێرو بریارە لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەى هەرێم و مەسعود بارزانیش کۆبێتەوە و لەئێستاشدا بۆ تاوتوێکردنى پرسە داراییەکان و نەوت هەردوو وەزیرى دارایی لە کۆبوونەوەدان.

ئێوارەى ئەمرۆ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عیراق کە وەزیرى دارایی عێراق فوئاد حسێنیشى لەگەڵدایە گەیشتە هەولێرو لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە پێشوازى لێکرا.

لەئێستادا فوئاد حسێن وەزیرى دارایی عێراق لە ئەنجومەنى وەزیران لەگەڵ وەزیرى دارایی و وەزیرى پلان دانان و سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى هەرێم لە کۆبوونەوەدایە.

لەبارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە ئومێد صەباح سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران  بە رۆژنامەنوسانى راگەیاند، کۆبوونەوەکان لەبارەى پرسە سیاسى و دارایی و کارگێڕییەکانەوەو تیایدا روئیاى حکومەتى هەرێم دەخرێتەروو لەسەر ئەساسى ئەو رووئیایەى کە لە مانگى حەوتى رابردوو خرایە روو.

ئاماژەى بەوەشکرد، گفتوگۆ لەبارەى پرسى داراییەکان دەکەن بەتایبەت بودجەى ساڵى ٢٠٢٠ .

س.هـ