ڤاڵڤێردی مەترسی لەسەر میسی دروست ناكات

وەرزش

02/10/2019‌ 425 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئارنستۆ ڤاڵڤێردی ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاند، مەترسی لەسەر لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەكەی دروست ناكات.

ئارنستۆ ڤاڵڤێردی لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، كە كە میسی بەتەواوی لەپێكانەكەی چاكبووەتەوە، بەڵام مەترسی لەسەر دروست ناكات بۆ یارییەكەی بەرانبەر ئەنتەرمیلان.

ئەمە لەكاتێكدایە، لیۆنێل میسی ماوەیەكە پێكانی هەیەو چەند رۆژێكە لەپێكانەكەی چاكبووەتەوەو تائێستا دیارنییە بەشداری یاری بەرانبەر ئەنتەرمیلان دەكات، یان نا.

بەرشەلۆنەو ئەنتەرمیلان ئەمڕۆ چوار شەممە لەیارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكان رووبەڕووی یەك دەبنەوە، كە یارییەكە بۆ هەردوو یانەكە گرنگە.

هـ ـ ح

بەپەلە