نرخى دۆلار لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان بەرز دەبێتەوە

کوردستان

06/10/2019‌ 1125 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دراوە بیانییەکان لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان لە گۆڕانکارى بەردەوامدایەو ئەمرۆش هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەر بە 120 هەزارو 700 دیناری عێراقیە.

بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە لە کاتکردنەوەى بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان نرخی دۆلار بە 100 دۆلار بەرانبەر 120 هەزارو 700 دیناری عێراقی مامەڵەى پێوە کراوە.

نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 132 هەزارو 500 دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 145 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە.

پەیوەست بە دراوەکانى تریش 100 هەزار  تمەن بە 10 هەزارو 750 دینارى عێراقییەو 100 لیرەی توركیش بە 21 هەزارو 450 دیناری عێراقییە.
س.هـ