پارتى داواى سه‌رله‌نوێ پێكهێنانه‌وه‌ى دادگاى فیدراڵى ده‌كات

کوردستان

19 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3492 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەندامێكی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، دادپەروەریی بنچینەی حوکمڕانییە، دەشڵێت، "پێویستە هەمووان داوای ئەوە بکەن جارێکەی دیکە دادگای فیدراڵی پێکبهێنرێتەوە".


هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەهەژماری خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی، "ئێستا کاتی ئەوەیە هەموان داوای ئەوەبکەن کە جارێکی دیکە دادگای فیدراڵی، دور لەبەسیاسیکردن پێکبهێنرێتەوە لەسەر بنەمای مادەی 92/ دوەم/ی دەستوری عێراق".

ئەو ئەندامەی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاماژەی بەوەشکردوه‌، دادپەروەریی بنچینەی حوکمڕانییە، بۆیە پێویستە بەمەبەستی بەدیهێنانی سەقامگیری سیاسیی، یەکگرتویی عێراق، دەستبەرکردنی سەربەخۆیی بۆ وڵاتی عێراقی فیدراڵ، دادگاکە دوبارە پێکبهێنرێتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی 19ی حوزەیرانی 2025، لەبەغدا "شەش ئەندامی سەرەکی‌و سێ ئەندامی یەدەگی دادگای فیدراڵی عێراق، دەستیانلەکارکێشایەوە، لەکاتێکدا بڕیاربوو دادگاکە، دەربارەی کێشەی موچەو شایستە داراییەکانی هەرێم کۆببێتەوەو بڕیارێکی وەلائی دەربکات".