شارپرێس: له‌به‌رامبه‌ر دوو نوسراوى فه‌رمانگه‌ى داواكارى گشتیى سلێمانى كه له‌ساڵانى 2021و 2023 ده‌ركراون، ژماره‌یه‌ك خاوه‌ن زه‌وى له‌سنورى گه‌ڕه‌كى ڕاپه‌ڕین گردبونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا، ڕاشیده‌گه‌یه‌نن، ماوه‌ى شه‌ش ساڵه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كه‌وه ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت زه‌ویه‌كانیان بكه‌نه به‌خانوو. له‌ڕێگه‌ى دوو نوسراوه‌وه كه ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى وه‌به‌رهێنانى سلێمانى‌و قائیمقامیه‌تى قه‌زاى ناوه‌ندى سلێمانى كراون‌و مێژوه‌كه‌یان بۆ ساڵى 2021و 2023 ده‌گه‌ڕێته‌وه، دادوه‌ر مه‌هدى ڕه‌شید به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى داواكاریى گشتیى جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "سەبارەت بەداخوازیی ژمارەیه‌ك هاوڵاتی،كۆمەڵێ نوسراوی تایبەت هەیە كە بڕیاری داواكاری گشتییە، پاش پێداچونەوەو وردبونەوە، بڕیاری كۆتایی دراوە كە بەشێوەی زیادەڕۆ ئەم زەویانە مامەڵەی پێوەكراوە". به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى داواكارى گشتیى سلێمانى ڕاشیگه‌یاندوه، "هیچ بەڵگەیەكی یاسایی‌و فەرمیی حكومیی پەیوەندیدار بەدابینكردنی زەوییەوە نییە بەو ژمارە هاوڵاتییە، بۆیە مافی لایەنە پەیوەندیدارەكانە كە ڕێكاریی یاسایی بگرنەبەر". له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و نوسراوانه‌ى داواكارى گشتیى سلێمانى‌و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر مافى خاوه‌ندارێتیان، خاوەن زەوییه‌كانى ناسراو به(ئێنەکانی ڕاپەڕین) ئه‌مڕۆ گردبونه‌وه‌و ڕایانگه‌یاند، "ماوەی شه‌ش ساڵە کۆمپانیایەک ڕێگه‌نادات زەوییەکانمان بکەین بەخانوو لەکاتێکدا لەساڵی 2019وه فۆڕممان هەیە". ده‌شڵێن، "كاتێك دەچینە هەر فه‌رمانگه‌یه‌ك‌و وەزارەتێکیش، سەرەتا پشتمان دەگرن، کاتێک کۆمپانیاكه ئاگاداردەکەنەوە، بڕیارەکان پێچەوانە دەبنەوە". ئه‌مڕۆش له‌نێوان هەردوو پڕۆژەی (دەروو سیتی)و (تایتانیک تاوەرز) له‌تەنیش خانوەکانی لانەی ژیان، خاوه‌نى زه‌ویه‌كان گردبونه‌وه‌ى ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا، به‌ڵام گرژیى دروستبوو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه هێرشیانكرایه‌سه‌ر.