هۆكارەكانی گریان چین‌و سوودەكانی بۆ مرۆڤ كامانەن؟

تەندروستی

09/10/2019‌ 2215 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گریان دەربڕینی هەستەكانە، كە یەكێكە لە نامۆترین هەڵسوكەوتەكانی مرۆڤ. 

ئاژەڵەكان دەكرێت بەهۆی هەستیارییەك لە چاویاندا فرمێسك بڕێژن ، بەڵام تەنیا مرۆڤ لەكاتی زۆر ناخۆش و خۆشییەكاندا فرمێسك دەڕێژێت.

لە ئەنجامدا دەرووناسەكان هەندێك شیكردنەوەیان بۆ ئەم حاڵەتە هەیە.

یەكێك لەئەگەرەكان ئەوەیە، كە گریان یارمەتی هەندێك ڕەفتار دەدات لەو كاتە پێویستەكاندا.  

بێ دوودڵی ئەوە ڕاستە، كە كاتێك خەلكانی دیكە دەگرین كاریگەری لەسەر ئێمەش دەبێت.

ئەگەرێكی دیكە ئەوەیە، كە گریان نیشانەیەكی ڕاستگۆیانەیە دەربارەی دەرخستنی متمانە پێبوون لەلای خەڵك. 

ئەمەش دوو بیرۆكە پاڵپشتی ئەمە دەكات، یەكەم ئەویە گریان ڕەفتارێكە لەدەرەوەی كۆنترۆڵكردنی خۆماندا. 

دەكرێت بە ئاسانی زەردەخەنەیەكی درۆینە بكەین، بەڵام بەدەست خۆمان ناتوانین فرمێسك بڕێژین. 

دووەم ئەوویە گریان بینانیی چاو لێڵ دەكات، بۆیە كەسەكە دەخاتە بارێكی لاوازەوە.

پەیوەندییەكانی مرۆڤ لەگەڵیەكدا لەهەموو ئاژەڵ و زیندەورەكانی دیكە بەهێزترە، بۆیە كاتێك فرمیسك دەڕێژرێت وا دەكات لاواز دەركەوێت كەسەكە و خالە لاوازەكەی لای كەسی بەرانبەر متمانەی لا دروست دەكات.

لەڕوویەكی دیكەوە چاو، بۆیە فرمێسك دەرێژێت، چونكە پێكهاتەیەكی تێدایە، كە پارێزگاری چاو دەكات بۆ ئەوەی بە شێداری بمێنێتەوە و چاو لە بەكتریاكان بپارێزێت.

هەندێك جار بەهۆی هەستیاری لە دژی با، دووكەڵ، و پیاز.

وەك باسكرا جۆرەكی دیكە بەهۆی هەستەكانەوە دەبێت كاتێك ڕێژیەكی زۆر لەهۆرمۆنی سترێس دەردەرێت ئەمەش زۆر زیارە لە جۆرەكانی دیكەی فرمێسك ڕشتن.

سوودەكانی گریان:
كۆنترۆڵكردنی هەست و سۆزەكان.
هیوركردنەوەی كەسەكە.
لابردنی خەم و سترێس و ناخۆشی.
باشتركردنی دەروون.
خەو باشتر دەكات.
سوودی دژی بەكتریا هەیە.
بینایی باشتر دەكات.

وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل