ترەمپ: شەڕکردنى کوردەکان بۆ پاراستنى خاکى خۆیانە

کوردستان

10/10/2019‌ 1812 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکى ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە کوردەکان لە جەنگی جیهانی دووەم و جەنگی نۆرمەندی یارمەتی ولاتەکەی نەداون.
دۆناڵت ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند: جەنگاوەرە کوردەکان کاتێک لە شەری دژ بە داعش دەجەنگان لەپاڵ کوردا جەنگیان بۆ پارێزگاریکردن لە خاکی خۆیان بووە.
ئاماژەى بەوەشکردوە، کوردەکان یارمەتیان نەداون لە جەنگی جیهانی دووەم و لە جەنگی نۆرمەندیدا.
ترەمپ دەڵێت، ئەوان بۆ پارێزگاری لە خاکی خۆیان دەجەنگێن ئەوە شتێکی دیکەیە،بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ئێمە کوردمان خۆش دەوێت.
هەروەها ترەمپ ئەوەى خستەڕوو، ئەوان لە بەرامبەردا چەندین شێوە هاوکاریی کوردەکانیان کردوون وەک چەک و پارە کە چەندین بلیۆن دۆلاریان لە چەکدا سەرف کردووە بۆ هاوکاریکردنی ئەوان.

س.هـ