ساڵح موسلیم: دوای وەرگرتنی زانیاری لەسەرڕێکەوتنەکەی ئەمریکا و تورکیا هەڵوێستی خۆمان دەبێت

کوردستان

18/10/2019‌ 2496 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى پەیەدە دوای وەرگرتنی زانیاری تەواو لەسەرڕێکەوتنەکەی ئەمریکا و تورکیا هەڵوێستی خۆمانمان دەبێت

ساڵح موسلیم بەرپرسی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) بەکەناڵی حەدەسى راگەیاندوە"هێزەکانی سوریای دیموکراتیک بەرگریان لە ناوچەکانیان کردووە، ئەوەش مافێکی ڕەوایە".
لەبارەی ڕێککەوتنى ئەمریکاو تورکیا بۆ راگرتنى شەڕ موسلیم ڕایگەیاند "هێشتا زانیاریی تەواوەتیمان لەسەر بەندەکانی ڕێکەوتنەکە نییە، ئێمە ئیرادە، ئیدارە و هێزی سەربازی خۆمانمان هەیە".

هەروەها روونیشیکردەوە، دوای وەرگرتنی زانیاری تەواوەتی لەسەر ڕێکەوتنەکەی ئەمریکا و تورکیا هەڵوێستی خۆیان دەبێت.

ئێوارەى دوێنى مایک پێنس جێگرى سەرۆکى ئەمریکاو ئەردۆغان دواى ٥ کاتژمێر کۆبوونەوە رێککەوتن لەسەر راگرتنى شەڕ.

س.هـ