شارپرێس:
ئونای ئێمیری راهێنەری یانەی ئارسیناڵ ڕەتیكردەوە چاكا لە كاپتنی دوور بخاتەوە.
یاریزانی هێڵی ناوەندی گەنەرس لەمیانەی یاری نێوان تیمەكەی و كریستاڵپاڵاسدا، كە بە ٢ بە ٢ كۆتایی هات، كاتێك هاندەرانی ئارسیناڵ فیكەی ناڕەزایان بۆ لێدا، بووە هۆی توڕەبوونی یاریزانەكەو لەدوایدا ئاماژەی بۆ هاندەران كرد و وتی: نەفرەتان لێبێت و نین لەبەرچاوم.
كاتی گۆڕینی یاریزانەكە بە تووڕەیەوە درێسەكەی دادەكەنێت و دەچێتە دەرەوەی یاریگا.
ڕاهێنەری یانەكە ئێمیری لە چاوپێكەوتنێكدا ڕۆژی سێشەمە لەسەر ئەم پرسە ڕەتیكردەوە، كە نیشانەی كاپتنی لە چاكا بسەنێتەوە.
وتیشی: لەم ساتەدا نامەوێت قسە بكەم، نامەوێت بیری لێبكەمەوە، ئەمە ئاسان نییە بۆ ئەو بۆ تیمەكە، ئێستا زۆر تێكشكاوە و خەمبارە، دوێنێ بەیەكەوە قسەمان كرد.
وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل