ئەندرێ گۆمێز پەیامێكی بڵاوكردەوە

وەرزش

08/11/2019‌ 406 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەندرێ گۆمێز دوای سێ‌ ڕۆژ لەپێكانە سەختەكەی جومگەی پێی لەنەخۆشخانە دەرچوو، دوای ئەوە پەیامێكی ڤیدیۆی بۆ هاندەرانی بڵاوكردەوە.

یاریزانی هێڵی ناوەراستی ئێڤەرتۆن دوای پێكاهەسەختەكەی بۆ یەكەم جار قسەی كردو سوپاسی هەوادارانی كرد.

یاریزانە پرتوگالییەكە ڕۆژی دووشەمە پاش ئەوەی تووشی پێكانێكی سەخت بوو لە جومگەی پێی ڕاستیدا و تووشی شكاوی بوو، گۆمێس زۆر بەشێوەیەی سەیر بەهۆی لێدانێكی سۆن هیونگ مینەوە كەوت، بەهۆیەوە سۆن كارتی سووری درایە هەرچەندە كارتە سوورەكە لابرا لەسەری ڕۆژی سێشەمە.

ئێستا گۆمێز یاریزانی پێشووی بەرشەلۆنا لەتۆڕە كۆمەڵەیاتیەكان پەیامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە، لەسەر مانشێتی ڤیدۆیكە نوسرابوو، سوپاس بۆ هاندانە پێپایانەكانتان. 

ئەو وتی: سڵاو لە هەموولایەك، وەك خۆتان دەزانن هەمووشتێك بەباشی ڕۆشت، من ئێستا لەماڵەوەم لەگەڵ خێزانەكەمدا.

وتیشی: دەمەوێت سوپاسی هەموو هاندانان و پەیامە و وزە ئەرێنیەكانتان بكەم، سوپاستان دەكەم.

ئەم پەیامەشی رۆژێك دوای گەڕانەوەی بوو لە نەخۆشخانە و چاوەڕوان دەكرێت ڕێگەیەكی زۆر دووری لەبەردەمدا بێت بۆ چاك بوونەوە.

یانەی ئێڤەرتۆن رۆژی دووشەمە لەڕاگەیەنراوێكدا وتییان، نەشتەرگەریەكەی بەشێوەیەی نایاب سەركەوتووبووە و یاریزانە ٢٦ ساڵەكە پێشبنی دەكرێت بە تەواوی چاك ببێتەوە لە پێكانەكەی، پێشبینی دەكریت نزیكەی ٦ مانگ بۆ یەك ساڵ لە یاریگاكان دووربكەوێتەوە.

وەرگێڕان: ڕەوند ئیسماعیل