بە ١٧ موشەک بنکەی سەربازیی گەیارە بۆردومان کرا

عیراق

08/11/2019‌ 1868 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
 شانەی سەربازى عێراق رایگەیاند، بنکەی سەربازیی گەیارەی رۆژهەڵاتی پارێزگای نەینەوا بە 17 مووشەک بۆردومان کرا.

ئەمشەو هەینی لیوا روکن نۆمان زوبێعی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا بە سۆمەرییەنیوزی رایگەیاندوە،دەستبەجێ وەڵامی تیرۆریستان درایەوە، ئۆتۆمبێلێک تێکشکێندرا و سێ چەکدار کوژران و سێ مووشەک لە شوێنی رووداوەکە دۆزرانەوە و هەڵگیران.

ئاماژەى بەوەشکردوە، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا گیرا کە سەکۆیەکی مووشەکی تێدابوو لەنزیک ئەو بنکە سەربازی.
س.هـ