ئەمریكا لەپێناو پاراستنی نەوت هێزەكانی گەڕاوندووەتەوە بۆ ٦ بنكەی سەربازی لەسوریا

کوردستان

11/11/2019‌ 930 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
ئەمریكا لەپێناو پاراستنی كێڵگە نەوتییەكان هێزەكانی بۆ شەش بنكەی سەربازی لەسوریا گەڕاندووەتەوە.

ئەمریكا هێزەكانی بۆ بنكەی سیرین لەكۆبانی رۆژئاوای كوردستان‌و پێنج بنكەی تر لەباكووری سوریا گەڕاندووەتەوە، كە لەناوچە نەوتییەكان نزیكن.

پێشتر ئەمریكا لە 22 ناوچەی هێزی ئەمنی لەسوریا جێگیركردبوو، كە مانگی رابردوو دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا بڕیاری كشانەوەیانی دەركرد.

هاوكات بەپێی رۆژنامەی نیۆیۆرك تایمزی ئەمریكی، ئێستا سوپای ئەمریكا نۆ سەد سەربازی لەناوچەكانی سوریا جێگیركردووە.

هـ ـ ح