زانیاری لەسەر تەنكترین مۆبایل لەجیهاندا.. دژە ئاو و بەركەوتنە نرخەكەشی سەرنجراكێشە

جیهان

11/11/2019‌ 619 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای  Oukitelی چینی خۆی ئامادە دەكات لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا مۆبایلە نوێكەی نمایش بكات، كە وەك تەنكترین مۆبایلی زیرەك لە بازارەكان پۆلێن كراوە .

كۆمپانیاكە لە پەرەی تایبەتی خۆی لە "یوتیوب" پارچەیەكی وێنەگیراوی مۆبایلە نوێكەی بڵاوكردووەتەوە، كە ناوی Y1000 IP68 و دیزاینێكی ناوازە و سەرنجراكێشی هەیە .

لە پارچە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت مۆبایلە بەرگەی تەڕبوون و تۆز و خۆڵ دەگرێت و تێكرای ئەستووری مۆبایلەكەش نزیكەی ١١،٢ ملیمەترە و كێشەكەشی نزیكەی ٢١٢ گرامە .

دیمەندەر (شاشە)ی مۆبایلەكە ٦ ئینچە و رامەكەی ٢ گێگابایتە و یادگەی ناوخۆییەكەی ٣٢ گێگابایتە و كامێرای پێشەوەی ٥ مێگاپێكسڵە .

وابڕیارە لە ١١ی نۆڤەمبەر لەبازاڕەكانی جیهان بردەست بێت و نرخەكەشی تەنیا ٩٩ دۆلارە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی