سوڵتان لەبەردەم دووڕیاندا.. ئەردۆغان ئایندەی توركیا لەواشنتۆن دیاریدەكات

جیهان

18/11/2019‌ 2099 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (موسكوفسكی كومسومولیتس)، راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی ئەوەی توركیا چاوەڕوانی چی دەكات، مامەڵەیەكی مەزن، یان سزای پروكێنەر؟

بەپێی راپۆرتەكە، لەم دواییانەدا، واشنتۆن هەڕەشەی لە توركیا كرد بەوەی رێكاری توندوتیژ لە بەرانبەریدا دەگرێتە بەر و ئابوورییەكەی وێران دەكات، بەمشێوەیە، سەردانیكردنی ئەردۆغان نیشانەیەكی دیارە بەلای ئەنقەرەوە، چونكە ئایندەی توركیای جیۆسیاسی پشت بە ئەنجامەكانی دەبەستێت.

واشنتۆنیش لای خۆیەوە بە جدی بیر لەوە دەكاتەوە كاریگەری راستەقینە لەسەر رەفتارەكانی هاوبەشەكەی بكات، لەكاتێكدا كۆنگرێس مكوڕە لەسەر ئەوەی رێكاری یەكلاكەرەوە بگرێتە بەر و ترامپ ئامادەیە هەلێكی تر بە ئەنقەرە ببەستێت.

بەتێپەڕینی كات، ئەنجامی دانوستانەكانی ئەردۆغان و ترامپ بەدەردەكەوێت، بەوەی توركیا لەساڵانی ئایندەدا چی بەسەر دێت، لەخشتەی كارەكاندا ژمارەیەك كاری گرنگ هەبووە. 

پرسی داگیركاری توركیا بۆ سەر سوریا هەرایەكی زۆری نایەوە، بەڵام ئێستا لە پاشەكشەدایە. لەسەرەتادا، ترامپ رێگەی بەهاوڕیكەیدا سیستەمی ئێس-400 كار پێبكات، ئەی ئەنجامەكە چییە؟

كێشەیەكی تریش لە پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و ئەمریكادا هەیە، ئەویش رۆڵیەتی لە سیاسەتی سزاكانی ئەمریكا دژی ئێران، لێرە ئیتیمای سیاسیی دەبێتە بابەتێكی بنەمایی بەلای دۆناڵد ترامپەوە، بەڵام قسەی كۆتایی لای ئەردۆغانە.

ئاماژە بۆ ئەوە دەكرێت ئەگەر دانوستانەكان سەركەوتوو بێت، رەنگە مامەڵەیەكی 100 ملیار دۆلاری واژوو بكرێت، بەڵام گفتوگۆكردن لەسەر ئەم مامەڵەیە لە مێژە دەستی پێكردووە، پێش ئەوە پەیوەندییەكانی نێوانیان بەو شێوەیەی ئێستا شكستبهێنێت. 

هەروەها رێككەوتنی ئابووری، دەكرێت مەودای نێوان ئەو دوو وڵاتە نزیك بكاتەوەو هاوكار بێت لە چارەسەرێكی مام ناوەند، كە ترامپ دەیەوێت هەندێك لە رێككەوتنە ئابوورییەكان بكاتە نێو دۆسییەی هەڵبژاردنەكانەوە، توركیاش لەمە بێ بەش نییە.

بەڵام هەموو شتێكیش بەدەست سەرۆكی ئەمریكا نییە، بۆ سەرۆكی توركیاش هەروایە، تا ئێستاش كۆنگرێس دەیەوێت رووبەرووبوونەوەكە درێژە پێبدات، كەچی زۆر قورسیشە بڵێین كێشەی توركیا بە شێوەیەك گرنگە كۆمارییەكان بچنە پاڵ دیموكراتەكان بۆ ئەوەی دیدگاكانیان یەكبەخەن.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا


بەپەلە