گواردیۆلا دەیەوێت بمێنێتەوە

وەرزش

01/12/2019‌ 93 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پیپ گواردیۆلای ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی مان سیتی دەیەوێت لەئەركی راهێنەرایەتی یانەكەی بەردەوام بێت.

پیپ گواردیۆلا لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، خواستی ئەوەی هەیە، تا كۆتایی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی بەردەوام بێت.

پیپ راشیگەیاند، هیچ كێشەیەكی نییە لەو یانەكەش دڵخۆشە بۆیە دەیەوێت بەردەوام بێت، تا كۆتایی گرێبەستەكەی.

پیپ گواردیۆلا تەمەنی 48 ساڵەو تا ساڵی 2021 گرێبەستی لەگەڵ مان سیتی هەیە، كە بەم دوایانە ئەنجامەكانی ئەو راهێنەرە وەك پێویست نییە.

هـ ـ ح