مەسرور بارزانی: ئەمەریكا پابەندە بەدۆستایەتی مێژوونەی لەگەڵ هەرێم

کوردستان

07/12/2019‌ 807 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، حكومەتی ئەمەریكا پابەندە بەدۆستایەتی مێژوونەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان.

قسەكانی مەسرور بارزانی لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی هات، دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ جەیمس جێفری، نێردەی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری سوریا كۆبووەوە.

هاوكات جەیمس جێفری لەمیانی لێدوانەكەی وتی: خۆشحاڵم لەگەڵ ھاوڕێیانم لە كوردستانی عێراق كۆدەبمەوە، شانازی دەكەین بە قوربانیدانی ئێوە بەرانبەر داعش، ھیوادارم بەردەوام بین لە ھاوكاری و ھەماھەنگی لەگەڵ یەكتر، نەك ھەر لە عێراق بەڵكو لە تەواوی ناچەكە.

لەبارەی ھێرشەكانی ئەم دوایەی داعش، جێفری وتی: لە كۆبوونەوەكەماندا بە ئامادەبوونی چەند فەرماندەیەك باسمان لەوە كرد، كە ھاوكارییەكانمان بۆ شەڕی دژی داعش بەردەوام دەبێت.

هـ ـ ح