بەژمارە.. بودجەی شانشینی سعودییە بۆ ساڵی 2020

ڕاپۆرت

12/12/2019‌ 1689 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شانشینی عەرەبی سعودی بودجەی وڵاتەكەی بۆ ساڵی 2020 راگەیاند، لەگەڵ پێشبینی تێچووی 1.020 ملیار ریاڵی سعودی (272 ملیار دۆلار)، ئەمەش دووەم زەبەلاحترین بودجەیە لەمێژووی شانشینەكەدا.

بودجەی ساڵی 2019 پلەی یەكەمی بەدەست هێنابوو وەك زەبەلاحترین بودجەی لە مێژووی شاشینەكەدا لەگەڵ پێشبینی گەیشتنی خەرجی بە 1.05 تریلیۆن ریال (هەر ریالیك بەرانبەر 0.27 دۆلارە).

187  ملیار ریال كورتهێنان لە بوجەدا 
خەمڵاندنەكان بۆ بودجەی ساڵی 2020 ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن رێژەی كورتهێنان بگاتە 187 ملیار ریاڵ، ئەمەش بەرزترینە بەنزیكەی 56 ملیار ریاڵ لەكورتهێنانی تۆمار كراو لە بودجەی ئەمساڵ، كە دەگاتە 131 ملیار ریاڵ، واتە بە رێژەی 4.7% كۆی بەرهەمی ناوخۆیی. 

بەگوێرەی قسەكانی وەزیری دارایی سعودییە (محەمەد جەدعان)، كە ئاماژەی بۆ ئەم رێژەیە كردووە لەسەر بنەمای پێشبینی تێچووی راستەقینە بۆ ساڵی 2019 ، كە 1.048 ملیار ریاڵە، بەرانبەر كۆی داهاتی راستەقینە بەنزیكەی 917 ملیار ریاڵ.

پێشبینی دەكرێت بودجەی ساڵی 2020، داهاتەكان بگاتە 833 ملیار ریاڵ، واتە دابەزینی 83 ملیار ریاڵ لە پێشبینییەكانی ساڵی 2019، كە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات بڕی داهاتەكان، كە 917 ملیار ریاڵە، كەچی كۆی داهاتە راستەقینەكان لەسڵی 2018 دا 906 ملیار ریاڵ بووە.

راپۆرتی بودجەی دەرچوو لە وەزارەتی داریی سعودییە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات داهاتی باجەكان دەگاتە نزیكەی 200 ملیار ریاڵ لە ساڵی 2020 بە پاشەكشەی رێژەكەی 1.2 % بە بەراورد بە پێشبینیەكانی ساڵی 2019.

هەروەها وا دادەنرێت، كە داهاتی باجەكان و قازانج و بەدەستهاتوەكانی سەرمایەداری نزیكەی 16 ملیار ریال بووە لە ساڵی 2020 بە تێكڕای گەشەی 2%، بە بەراوردی پێشبینیكراو بۆ ساڵی 2019.

بەرزبوونەوەی قەبارەی قەرزە گشتییەكان 
زانیارییەكان دەربارەی بودجەی نوێ دەریدەخات قەبارەی قەرزە گشتییەكان بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە لەگەڵ كۆتایی ساڵی 2019 بۆ 678 ملیار ریاڵ، ئەمەش 24%ی تێكڕای بەرهەمی ناوخۆیی دەگرێتەوە، ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ 560 ملیار ریاڵ لەساڵی رابردوودا.

جەدعان روونیكردووەتەوە، پێدەچێ رێژەی گشتی قەرزەكانی ساڵ لەكۆتایی ساڵی 2020 بگاتە 26% لە تێكڕای داهاتی ناوخۆیی، واتە بە نزیكەی 754 ملیار ریاڵ.

پاساوی ئەمەش لەژێر رۆشنایی سیاسەتی گریمانەی حكومی داناوە، كە هاوسەنگە لە نێوان راكێشانی یەدەگی گشتی دەوڵەت‌و سەرچاوەكانی پارەداركردنی تر لە ناوخۆو دەرەوەی شانشیندا بۆ پارێزگاری كردن لەسەر ئاستەكانی پارەی بەردەستی گونجاوی ناوخۆیی و سود وەرگرتن لەهاتنە ناوەوەی دراوی بیانی.

خەرجییەكان بە گوێرەی كەرتەكان 
لە دابەشكردنی خەرجی گشتی بودجەی ساڵی 2020 دا، بۆ سەرجەم كەرتە جیاوازەكانی دەوڵەتدا هاتووە، تێیدا خەرجی لەكەرتی تەندروستی‌و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی پلەی یەكەمی بەدەست هێناوە بە دابین كردنی بڕی 197 ملیار ریاڵ و پاشان كەرتی فێر كردن دێت بە 193 ملیار ریاڵ.

تێچووی سەربازی لە پلەی سێیەمدا دێت بە دابینكردنی بری 182 ملیار ریال، واتە بە پاشەكشەكردنی رێژەی 18.3% لەم ساڵدا، هەرچی ئاسایش‌و ناوچە كارگێریەكانە لە پلەی پێنجەمدا دێت بەدابین كردنی بڕی 102 ملیار ریاڵ.

جەدعان لەم بارەیەوە رایگەیاندووە، كە بودجەكە ئەوە دووپاتدەكاتەوە، حكومەت مكوڕە لەسەر پەرەپێدانی جێبەجێكردنی خەرجی سەرەكی و جێبەجێكردنی پرۆژەی زەبەلاح‌و بەرنامەی بەدەست هێنانی دیدگاو پەرەپێدانی ژێر خانی ئابووری و بەرنامەی پاراستنی كۆمەڵایەتی، سەرەرای گەشەپێدانی خزمەتگوزاری پێشكەش كردن بە هاووڵاتیان بەگوێرەی دیدگای شانشین بۆ ساڵی 2030.

داهاتە نا نەوتییەكان 
بودجەی سعودییە فۆكەس دەخاتە سەر گەشەپێدانی كەرتە نا نەوتییەكان بۆ بەشداریكردن لە دروست كردنی ئابووری وڵات، كە بە تەواوی پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت.

راپۆرتی بودجەی ساڵی 2020 پێشبینی ئەوە دەكات، كە تێكڕای گەشەی بەرهەمی ناوخۆی نەوت لە ساڵی 2019 دابەزین بەخۆیەوە ببینێ بە بەراورد كردن بەساڵی 2018، ئەمەش بە هۆی پابەند بونەكانی شانشین بە رێككەتنەكانی ئۆپیك +، لە هەمان كاتدا چالاكی كەرتە نا نەوتیەكان خستنەرووی پۆزەتیڤی بە خۆیەوە بینیوە لە نیوەی یەكەمی ساڵی 2019 و پێشبینی دەكرێت ئەم باش بوونە بەردەوام بێت لە ساڵی 2020 دا لەسەر ئاستی ناوەند.

وەزارەتی دارایی پێشبینی دەكات بڕی داهاتی نەوت لەساڵی 2020 بگاتە بڕی 513 ملیار ریاڵ بە دابەزینی رێژەی 14.7% بە بەراورد بە ساڵی 2019 كە دەگەیشتە 602 ملیار ریال.

راپۆرتەكە روونیكردووەتەوە، كە داتاكانی گشتی ناوخۆیی راستەقینە دەریخستووە تێكرای گەشەی پۆزەتیڤ بە 1.1 % لەنیوەی یەكەمی ساڵی 2019 دا پشتی بەستوە بە بەرهەمی نا نەوتی بە رێژەی 2.5%دا.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە كەرتی تایبەت لە بەرهەمی ناوخۆیی نا نەوتی لە هەمان ماوەدا گەشەی كردووە بە رێژەی 2.9 %، لەگەڵ ئەوەی تێكڕای گەشەی ناوخۆیی نەوتی پاشەكشەی كردووەو پەیوەستە بە سیاسەتی بەرهەمی نەوتی خاو بە رێژەی كەمتر لە 1.0 %

راپۆرتەكە وای خەملاندووە داهاتی نا نەوتی لە ساڵی 2020 دا بگاتە 320 ملیار ریال بە زیاد بوونی رێژەی 1.6%، دیارە، كە ئەم داهاتانە لە ساڵی 2019 دا گەیشتبووە 315 ملیار ریاڵ.

چاوپێداخشانەوەی خەملاندنەكانی ناوەند بۆ تێكڕای گەشەی داهاتی گشتی ناوخۆیی راستەقینە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، گەشە كردنەكە بە رێژەی 2.3% دەبێت لە ساڵی 2020، و پێشبینی ئەوەش دەكات گەشەكردنەكە لەسەر ئاستی ناوەند بەردەوام بێت.

پێش ئەوە حكومەتی سعودیە پشكەكانی كۆمپانیای نەوتی ئارامكۆی لە بۆرصەی ریاز دانا لە چوارچێوەی پلانە ناسراوەكەی بەناوی دیدگای 2030، كە مەبەست لێی دووبارە بنیاد نانەوەی پەیكەری ئابوری ولات و جۆراوجۆركردنی سەرچاوەكانی دەهات و پشت نەبەستن بوو بە نەوت، سەرەرای هاندانی سعودیەكان بۆ كاركردن لە بواری كەرتی تایبەتدا.

كۆمپانیا سعودییەكە بڕی 25.6 ملیار دۆلاری لە قرۆسەی خستنە رووی یەكەم بۆ پشكەكانی بورصەی شانشین كۆكردەوە، ئەمەش وای كرد ببێتە گەورەترین كۆمپانیا لە مێژوودا لە رووی نرخی خستنە رووی یەكەمەوە.

دیارە ئارامكۆ پشت بە وەبەرهێنەرە ناوخۆیی و كەنداویەكان دەبەستێن لە خستنە رووی 1.5 %ی پشكەكانی، بەمەش نرخی كۆمپانیاكە دەگاتە نزیكەی 1.7 تریلیۆن دۆلار، ئەمەش بڕێكی زۆر زەبەلاحە، بەلام كەمترە لە بەرزە فڕیەكانی شازادەی جێنشین (محمد كوری سەلمان) كە هەڵسەنگاندنی بۆ كۆمپانیاكە كەمتر نەبوو لە 2 تریلیۆن دۆلار، لەگەڵ ئەوەشدا بوە گەورەترین كۆمپانیا لە مێژوودا لە رووی نرخی بازاڕی لە خستنە رووی دەستاودەستكرندا.

سەرچاوە: BBC
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا