لایەنەكان لەسەر ناوی كەسێك بۆ سەرۆك وەزیران نەگەیشتوونەتە رێككەوتن

عیراق

14/12/2019‌ 573 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی فەتح جەختیكردەوە، كە تائێستا هیچ رێككەوتنێك لەنێوان لایەنەكان بۆ دیاریكردنی كەسێك بۆ كاندیدی سەرۆك وەزیران ئەنجامنەدراوە.

ئەحمەد كەنانی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كۆبوونەوەی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق‌و فراكسیۆنەكان رێككەوتنی تێدا واژوونەكراوە.

ئەحمەد كەنانی راشیگەیاند، جگە لەو كۆبوونەوەیە، كۆبوونەوەی لایەنەكانیش هیچ رێككەوتێكی تێدا واژوونەكراوە بۆ دیاریكردنی كاندیدێك بۆ سەرۆك وەزیران.

ئەو باسی لەوەش كردووە، هەوڵەكان بەردەوامەو ئەگەر لایەنەكان لەسەر كەسێك رێككەوتن، ئەوە ناوەكەی دەدەنە بەرهەم ساڵح بۆ ئەوەی ئەویش ئاراستەی پەرلەمانی بكات‌و رابسپێرێا بۆ پێكهێنانی حكومەت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە رۆژی 19ی ئەم مانگە وادەی دەستووری كۆتایی دێت، بۆ ئەوەی سەرۆك كۆمار ناوی كەسێك ئاراستەی پەرلەمان بكات، بۆ ئەوەی رابسپێرێت بۆ سەرۆك وەزیرانی.

سەرەتای ئەم مانگە عادل عەبدولمەهدی بەهۆی فشاری خۆپیشاندەرانەوە دەستی لەپۆستی سەرۆك وەزیرانی كێشایە، كە ئەمە دۆخێكی ئاڵۆزی لەگۆڕەپانی سیاسی عێراق دروست كردووە.

هـ ـ ح