رۆژی جیهانی چا.. چی شتێك دەربارەی ئەو یادە دەزانیت؟

هەمەڕەنگ

15/12/2019‌ 1410 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەساڵی ٢٠٠٥ وە رۆژی ١٥ی دیسەمبەر وەك رۆژی جیهانیی چا دەستنیشانكراوە ، كە لەو رۆژەدا وڵاتانی بەرهەمهێنەری چا بەو بۆنەیەوە ئاهەنگ دەگێڕن وەك بەنگلادیش، نیپاڵ ، سریلانكا ، كینیا ، ئیندۆنیسیا، مەلاوی ، مالیزیا ، ئۆگەندا ، هیندستان و تەنزانیا . 

ئامانج لەو یادكردنەوەیە و ئاهەنگگێرانە راكێشانی سەرنجی تاك و حكومەتەكانە لە كاریگەری بازرگانی چای لەسەر كرێكار و جوتیاران و بەستنەوەی بە داواكاری پێشكەشكردنی پشتیوانی بۆ نرخەكەی و بازرگانییەكی دادپەروەرانە بۆی .

یەكەم ئاهەنگی یادكردنەوەی رۆژی جیهانی چا لەساڵی ٢٠٠٥ لە نیودەلهی پایتەختی هیندستان بوو، دواتر لە ٢٠٠٦ و ٢٠٠٨ لە سریلانكا بەو بۆنەیەوە ئاهەنگ ساز كران .

رەچەڵەكی چا لەبنەڕەتدا بۆ گیایەكی وڵاتی چین دەگەڕێتەوە، كە درەختی چا ناونراوە، بریتییە لە گیایەكی هەمیشە سەوز، كە سەر بە خێزانی رووەكی كامیلیایە .

چا چەندین جۆری هەیە، وەك چای رەش ، چای سوور ، چای سەوز ، چای سپی ، چای چینی، بەگشتی چا بەگەرمی دەخورێتەوە، بەڵام هەندێك كەس هەیە پێیباشترە بە ساردی بیخواتەوە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە