مەرجەكانی پارتی بۆ دەستنیشانكردنی سەرۆكوەزیری داهاتووی عێراق

کوردستان

15/12/2019‌ 2124 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو مەرجانەی ئاشكراكرد، كە دەبێت لەسەرۆك وەزیری داهاتووی عێراقدا هەبێت.

ڕێبین سەلام پەرلەمانتاری پارتی دیموكرات لەلێدوانێكدا ڕایگەیاندووە، تائێستا هیچ ناوێكی دیاریكراو نەخراوەتە بەردەم پارتی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی حكومەت تاوەكو رەزامەندی لەسەر بدەین یان رەتی بكەینەوە.

لەبەشێكی تری قسەكانیدا سەلام رایگەیاندووە، لای پارتی هیچ ناوێكی دیریكراو نییە تا پشتگیری بكات بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆكی حكومەتی داهاتووی عێراق، لەبەر ئەوەی ئەو پۆستە پشكی كوتلە شیعییەكانە و ئەوان كەسێك بۆ پڕكردنەوەی دەستنیشان دەكەن.

سەبارەت بە مەرجەكانی پارتی بۆ ئەوەی ئەو كەسەی دەبێت بەسەرۆكی حكومەت لەلایەن پارتییەوە پشتگیری بكرێت ئەو بەرپرسەی پارتی رایگەیاندووە، بەلای پارتییەوە مەرجە ئەو كەسە ڕێكەوتنەكانی پێشووی نێوان هەرێم و بەغدا قبووڵ بكات‌و زیانیان پێنەگەیەنێت بەتایبەت ئەوەی پەیوەستە بە موچە و بودجە و ئەو لەیەكتێگەیشتنانەی لەسەر خالە ناكۆكەكان كراون، هەر بۆیە ئەوە دەكەێتە سەر كوتلە شیعییەكان، كە كەسێكی گونجاو بۆ ئەو جێگایە هەڵبژێرن.

رۆژی سێشەممەی داهاتووش ئەو ماوە دەستوورییە كۆتایی دێت، كە لەبەردەم سەرۆككۆمارە بۆ ئەوەی كاندیدی پۆستی سەرۆكی حكومەت پێشكەش بكات.