بەرشەلۆنە لەپێناوی داواكارییەكی میسی دەستبەرداری بیرۆكەی كڕینی نیمار دەبێت

وەرزش

08/01/2020‌ 306 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەستبەرداری بیرۆكەی كڕینی نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بووە.

بەپێی بەرنامەی بەناوبانگی "چیرنجیتۆ"ی ئیسپانی، بەرشەلۆنە بەهۆی ئەوەوە دەستبەرداری بیرۆكەی كڕینی نیمار بووە، كە دەیەوێت لەجێگەی ئەو یاریزانی یانەی ئەنتەرمیلان لاوتارو مارتینیز بكرێت.

هەر بەپێی بەرنامەكە، بەرشەلۆنە لەسەر داوای لیۆنێل میسی ئەستێرەی یانەكەی دەیەوێت ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە بكرێت، كە لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات.

ماریتینز تەمەنی 23 ساڵەو یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستێكی 111 ملیۆن یۆرۆیی ئامادەكردووە بۆ كڕینی ئەو یاریزانە.

هـ ـ ح