شارپرێس:
پیپ گواردیۆلای ئیسپانیو راهێنەری مانچستەر سیتی ئینگلیزی وادەی گەڕانەوەی لیرۆی سانی ئەڵمانیو یاریزانی یانەكەی بۆ یاریكردن ئاشكراكرد.
بەپێی قسەی ئەو راهێنەرە ئیسپانییە، پێكانەكەی سانی بەرەو چاكبوونەوە دەچێتو لەچەند هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە.
سانی، لەمانگی هەشتی رابردووەوە تووشی پێكان بووەو بڕیارە لە 20 ئەم مانگە دەست بەراهێنان بكاتەوە، وەك گواردیۆلا باسی كردووە.
گواردیۆلا باسی لەوەش كردووە، لەگەڵ یانی قسەی كردووەو راشیگەیاند، رۆژ بەرۆژ دۆخی ئەو یاریزانە بەرەو باشتر دەڕوات.
هـ ـ ح